CIA: ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌گه‌ری هه‌یه له تاقیگه دروستكرابێت
وێستگە ستایل-
وته‌بێژی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا"CIA" ئاشكرای كردوه ئاژانسه‌كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ڤایرۆسی كۆڤید-19 له‌ناو تاقیگه‌دا دروستكرابێت و ڤایرۆسه‌كه سروشتی نییه.
له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو نازانرێت ئه‌م ڤایرۆسه له تاقیگه دروستكراوه یان سروشتیه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكی باسی له‌وه كردوه به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ئه‌م ئاژانسه به‌م دواییانه و له‌كۆتا هه‌فته‌كانی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن داوای له چه‌ند توێژه‌رێك له ئاژانسه‌كه كردوه لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن و بڕیاری كۆتای بده‌ن چونكه په‌تاكه گرنگیه‌كی مێژووی هه‌بووه.
به‌ڵام ئاژانسه‌كه باسی له‌وه كردوه هێشتا بابه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه سروشتی بێت یان له تاقیگه دروستكرابێت، تا ئێستاش كونسوڵخانه‌ی چین له واشنتن هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه، حكومه‌تی چین باس له‌وه ده‌كات پاڵپشتی ئه‌و توێژینه‌وانه ده‌كات كه به‌دوای بنچینه‌ی كۆڤید-19 ده‌گه‌ڕێت و واشنتنی تۆمه‌تبار كردوه به قۆستنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه و ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه ڤایرۆسه‌كه له تاقیگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌وه دزه‌ی كردبێت.
جۆن راتكلیف ئه‌ندامێكی نوێی كۆنگره‌ی پیران باس له‌وه ده‌كات یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م ئاژانسه ئه‌مه‌ریكیه یه‌كلاكردنه‌وه ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت، ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكیه وتویه‌تی" لام وایه ئاژانسی هه‌واڵگری ئێمه ڕاسته كاتێك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ڤایرۆسی كۆرۆنا له په‌یمانگای ووهان بۆ زانستی ڤایرۆسه‌كان دروستكراوه"
PM:01:56:26/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوه‌ته‌وه