‌هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی ڕه‌بۆ

وێستگە ستایل-

ڕەبۆ نەخۆشییەکی درێژخایانی کۆئەندامی هەناسەیە، کە کار لە سییەکانی مرۆڤ دەکات، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هاوشێوه‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ هۆكاری توشبوونی هه‌یه‌ و بە یەکێک لە نەخۆشییە زۆر بڵاوەکانی مناڵان هەژمار دەکرێت، بەڵام کەسانی پێگەیشتووش ئەگەری توشبوونیان هەیە ، بەتایبەت لە کاتی بوونی هۆکارە کارتێکەرە دەرەکییەکان .

کەسانێک هەن بەردەوام نەخۆشییەکەیان لە گەڵدایە و پێوستیان بە چارەسەری بەردەوام هەیە، بەڵام کەسانێکی دیکەش هەن دەکرێت جار جار وەک نۆبەیەک نەخۆشیەکە لێیان بدات و سەرهەڵبدا .

هۆکارەکانی توشبوون بە ڕەبۆ چین؟
بە تەواوای ئەوە نازانرێت کە بۆچی کەسانێک توشی ڕەبۆ دەبن و کەسانێکی تر توش نابن، بەڵام بە ڕوونی ئەوە دەرکەوتووە کەتوشبوون بە ڕەبۆ روودەدات لەکاتی هەبوونی هەردوو هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی، واتە گەر کەسانێک لە بۆماوەیاندا هەبێت و بەرکەوتەشیان هەبێت بۆ ئەو هۆکارانەی مەترسی توشبوون زیاتر دەکەن، ئەوا ئەگەری زۆر هەیە کە توشی ڕەبۆ ببن.

بەگشتی چەند هۆکارێک هەن کە تاڕادەیەک کاریگەرییان هەیە لەسەر توشبوون بە ڕەبۆ کە بریتین لە :

1- بوونی کەسانی توشبوو لە نێو ئەندامانی خێزاندا، واتە مێژووی توشبوون .
2- بوونی هەندێک جۆریتر لە هەستیاری وەک هەستیاری و سووربوونەوەی پێست، یاخوود هەستیاری لووت، و هەستیاری بە هەندێک گۆڕانی کەش و هەوا.
3- کێشی زیادەی لەش، کەسانێک کێشی لەشیان زۆر زیاترە لە کێشی ئاسایی، ئەگەری مەترسی توشبوونیان زیاترە لە کەسانێک کێشیان ئاساییە.
4- ژیان و مانەوە لەو شوێن و ناوچانەی کە هەوا تێیاندا پیس بووە ، بەهەرهۆکارێک بێت.
5- بەرکەوتین بە گاز و ماددە کیمییاییە ژەهراوییەکان، یاخوود هەر ماددەیەکی کیمیای کە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت و لە ڕێگەی هەناسەوە بگاتە سییەکان.
6- کەسانی جگەرەکێش مەترسی توشبوونیان زیاترە لەوانەی کە جگەرەکێش نین.


PM:01:29:26/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌