‌چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌چاودا ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌

وێستگە ستایل-

پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن له‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ته‌ندروستی سادده‌ له‌ چاودا ده‌رده‌كه‌وێت ڕه‌نگه‌ نیشانه‌ پێشوه‌خته‌كانی توشبوون بێت به‌شێرپه‌نجه‌ی چاو، كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆرجار له‌گه‌ڵ گرفتی ته‌ندروستی سادده‌ و بێ مه‌ترسی تێكه‌ڵاوبكرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ گۆڤاری"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا 7 نیشانه‌ باسكراوه‌ كه‌ ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ چاو له‌وانه‌ش" گۆرانی كتوپڕی بینین، له‌ده‌ستدانی بینین له‌ ته‌نیشته‌وه‌، بینینی تارمای، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ له‌سه‌ر گلێنه‌، ده‌ركه‌وتن و دروستبوونی وه‌ره‌م له‌ ده‌وروبه‌ری چاو"

هاوكات ته‌ماوی بونی بینین و خورانی به‌رده‌وام نیشانه‌ی‌ دیكه‌ی‌ مه‌ترسیدارن كه‌ زۆركه‌س واده‌زانن به‌هۆی به‌رده‌وام به‌كارهێنانی شاشه‌ توشی بوون.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌ریتانیا له‌ئێستادا حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ چاو له‌ زیادبوونی به‌رده‌وامدایه‌، به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زۆرجار له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه‌ و هه‌ندێكجار پشتگوێی ده‌خه‌ن هه‌تا ده‌گاته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار.

جۆره‌ باوه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی‌ چاو بریتیه‌ له‌ وه‌ره‌می ملانینی چاو، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست و له‌سه‌نته‌ری چاودا دروست ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌شی به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامه‌ به‌تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی‌ یان ئامێری بۆركردنی ڕه‌نگی پێست.

باشتر وایه‌ له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌ و هه‌ستكردن پێیان سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ زوو ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ر كردن چونكه‌ دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌كاتێكی زودا %95 چانسی مانه‌وه‌ ده‌دات له‌ ژیاندا بۆ كه‌سی نه‌خۆش.


PM:07:55:25/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌