‌جۆرێك نه‌خۆشی مه‌ترسی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌وڵاتی چین ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ نه‌خۆشییه‌كانی پووك كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كاری مێشك ده‌بێت و مه‌ترسی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ كۆلێجی پزیشكی زانكۆی ئانهۆی چین، به‌راوردی وێنه‌ی‌ تیشكی 51 كه‌سیان كردوه‌ كه‌ هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی مێشكیان نه‌بووه‌ و له‌ناویاندا 11 كه‌سیان توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی پوك بوون.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری زانستی (Journal of Periodontology)  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی پووك، ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ڕادده‌یه‌كی توند هه‌تا مامناوه‌ند توشی نه‌خۆشییه‌كانی پووك بوون گۆڕانكاری له‌ گه‌یه‌نه‌ره‌ ده‌ماریه‌كانیاندا هه‌بووه‌ له‌نێوان به‌شه‌ جیاوازه‌كانی مێشكیان.

پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌ن ئه‌و به‌كتریایانه‌ی‌ له‌ناو پوكی كه‌سی نه‌خۆش گه‌شه‌ ده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر شانه‌كانی مێشك ده‌بێت، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پووك مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش باشتره‌ هاوڵاتیان گرنگی به‌ ته‌ندروستی ده‌م و ددانه‌كانیان بده‌ن.


PM:08:37:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌