‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: كچان زیاتر له‌ كوڕان توشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن

وێستگە ستایل-

ڕێژه‌ی‌ توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ له‌نێوان پیاوان له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كه‌میكردوه‌، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ناو خانماندت زیادی كردوه‌، ئه‌مه‌ ئه‌نجامی نوێترین ڕاپۆرته‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ له‌گۆڤاری CA: A Cancer Journal for Clinicians بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌ 50 ساڵ كه‌متره‌ زیاتر توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك و ڕژێنه‌كانی په‌ریزاد له‌ناویاندا تۆماركراوه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ش دوو هێنده‌ی‌ توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ناو پیاوانی هاوته‌مه‌نیان"

گۆڕانكاری دروستبووه‌:
له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ 1 له‌كۆی 3 ئافره‌ت له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ قۆناغێكی ژیانیاندا توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ تۆمار ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ناو پیاوان زۆر زیاتر بوو به‌راورج به‌ خانمان به‌ڵام له‌ ساڵی 2021 ه‌وه‌ توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ له‌ناو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌ 50 ساڵ كه‌متره‌ %82 زیادی كردوه‌.

دكتۆر ولیام گه‌وره‌ به‌رپرسی زانستی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ڵێت" له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان خوار 65 ساڵه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌شێرپه‌نجه‌ زۆره‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ خانمان ناوبه‌ناو پشكنینی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامبده‌ن و ئاگاداربن كه‌ زیادبوونی كێش و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ دوو هۆكاری پشت زیادبوونی ڕێژه‌ی‌ توشبوونه‌ به‌شێرپه‌نجه‌ باشتره‌ ئاگاداری ستایلی ژیانیان بن"


PM:08:28:23/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌