جیاوازی چییە لە نێوان جۆرەکانی بێهۆشکاری؟
وێستگە ستایل-
بێهۆشکردن بریتییە لە پێدانی ئەو دەرمانانە کە جەستە بێهێز و بێهۆش دەکات، بە ئامانجی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەورە وەک نەشتەرگەری دڵی کراوە، یان ڕێکارە بچووکەکانی وەک کێشانی ددان بەبێ ئەوەی هەست بە ئازار بکات، دکتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری لهم بابهتهدا زانیاری زیاتری خستۆته ڕوو.
بێهۆشکردنی گشتی:
1-مەبەست: نەخۆش بەتەواوی بێهۆش دەکات وە و هەست بە ئازار ناکات، وە پێویستە بە بەردەوامی چاودێری نەخۆشەکە بکرێت، هەروەها هەندێکجار پێویستی بە ئامێری هەناسەدان هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی هەناسەدانی بدات.
2- بەکارهێنان: بۆ نەشتەرگەرییە گەورەکان (بۆ نموونە: نەشتەرگەری دڵ، مێشک).
3-کاریگەریەکانی: هیچ بیرەوەری و هەستکردنێک نییە لە کاتی ئەم بێهۆشکاریەدا.
بێهۆشکردنی ناوچەیی:
1-مەبەست: بەشێکی زۆری لەش بێهۆش دەکات.
2-بەکارهێنان: ڕێکارەکانی وەک نەشتەرگەری منداڵبوون (ئێپیدوراڵ) یان نەشتەرگەری قاچ.
3- کاریگەریەکانی: سڕبوون لە شوێنی ئامانجدار؛ نەخۆشەکە بەئاگادەبێت.
بێهۆشکردنی تایبەت:
1-مەبەست: ناوچەیەکی بچووک و تایبەت بێهۆش دەکات.
2-بەکارهێنان: ڕێکارە بچووکەکان (بۆ نموونە کاری ددان، وەرگرتنی نموونەی پێست).
3-کاریگەریەکانی: سڕبوون لە شوێنێکی بچووکدا؛ نەخۆش بە ئاگا دەمێنێتەوە.
ئارامکەرەوە (MAC):
1-مەبەست: ئیسراحەت، خەواڵوویی، یان خەوی سووک دابین دەکات.
2-بەکارهێنان: نەشتەرگەری بچووک یان ڕێکارەکانی دەستنیشانکردن وەک نازور.
3-کاریگەریەکانی: لە ئارامکردنەوەی سووکەوە دەگۆڕێت بۆ نزیک بێهۆشبوون.
PM:07:23:23/01/2025
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه