چوار جۆری ڤیتامین كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای وه‌چه خستنه‌وه‌ی پیاوان ده‌بێت
وێستگە ستایل-
یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كیانه‌ی یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی توانای وه‌چه خستنه‌وه‌ی پیاوان ده‌دات ڤیتامین و كانزاكانه، ئه‌مه وته‌كانی دكتۆر باتور گۆنشیكۆڤ ه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی میزه‌ڕۆ له پیاواندا.
ئه‌م پزیشكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه چه‌ند جۆرێكی ڤیتامین كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای منداڵخستنه‌وه‌ی پیاوان ده‌بێت:
1-ڤیتامین C : یارمه‌تی باشكردنی كوالیتی تۆوه‌كان ده‌دات به‌وه‌ش چانسی پیتاندنی زیاتر ده‌بێت.
2- ڤیتامینD: ئه‌مه ڕۆڵی گرنگی ده‌بێت له ته‌ندروستی ئێسكه‌كاندا، ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو ڤیتامین D په‌یوه‌ندی به نزمی ئاستی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه پیاوان به‌رده‌وام چاودێری ئاستی ئه‌م ڤیتامینه بكه‌ن له جه‌سته‌یاندا كه سه‌رچاوه خۆراكیه‌كه‌ی ماسی چه‌ور و زه‌ردێنه‌ی هێلكه و به‌رهه‌مه‌كانی شیره.
3-كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین B: له‌وانه‌ش B6 , B12 هه‌ردووكیان ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه له دروستكردنی تۆودا، یارمه‌تی باشكردنی ئاستی ووزه‌ی جه‌سته و ته‌ندروستی گشتی تاك ده‌ده‌ن كه‌می ئه‌م ڤیتامینه گرفت له‌توانای وه‌چه خستنه‌وه و كوالیتی تۆ‌و دروست ده‌كه‌ن.
4-ڤیتامین E: ئه‌م جۆره دژه ئۆكسێنه‌ره یارمه‌تی باشكردنی ته‌ندروستی تۆ‌و ده‌دات و ڕێگری له خرابوونیان ده‌كات، هاوكات توانای سێكسی پیاوان به‌هێز ده‌كات.
PM:05:05:22/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه