توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌تا ساڵی 2060 ژماره‌ی توشبوون به خه‌ڵه‌فان زۆر زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر له ئه‌مه‌ریكا ئاگای ده‌دات له‌زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر، له‌ئێستادا به‌نزیكه‌ی 7 ملیۆن ئه‌مه‌ریكی كه ته‌مه‌نیان 65 ساڵه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بێچاره‌سه‌ره بوون.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاگایداوه له زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان له چه‌ند ساڵی داهاتودا، ئه‌م نه‌خۆشییه توشی مێشك ده‌بێت به‌هۆیه‌وه كه‌سی توشبوو یاده‌وه‌ری له‌ده‌ست ده‌دات و چاره‌سه‌ری نییه.
نه‌خۆشییه‌كه زیاتر له‌كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا دیاری ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندی به چونه ته‌مه‌ن هه‌بێت، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه هه‌تا ساڵی 2060 به‌نزیكه‌ی 2 له‌كۆی 5 كه‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن یان %42 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نی 55 ساڵیان تێپه‌ڕاندوه له ئه‌مه‌ریكا.
مایكل فانگ نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری"Nature Medicine" بڵاوكراوه‌ته‌وه باسی له‌وه كردوه ژماره‌كه ئه‌وه‌نده زۆره شۆك بووه له‌و ئه‌نجامه‌ی پێی گه‌یشتوون، ئاماژه‌كه دوجار مه‌ترسیدارتره له‌و ئه‌نجامه‌ی توێژینه‌وه‌كانی ڕابردوو پێی گه‌یشتوون.
ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ری نییه و تاكه ڕێگه خۆپاراستن و زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یه و تاك له‌ته‌مه‌نی 30 ساڵ به دواوه باشتر وایه سروشتی ژیانی زۆر ته‌ندروستانه بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌م ببێته‌وه.
PM:02:50:19/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوه‌ته‌وه