‌ئایا منداڵدانی شێوە دڵی مەترسیدارە؟

وێستگە ستایل-

منداڵدانی شێوە دڵی، حاڵەتێکی زگماکییە کە منداڵدان لەبری یەک بۆشایی دوو بۆشایی هەیە، ئەمەش شێوەیەکی هاوشێوەی دڵی پێدەبەخشێت. زۆرێک لەو ئافرەتانەی کە منداڵدانیان شێوە دڵییە، ژیانێکی ئاسایی و تەندروستییان هەیە و دووگیان دەبن و هیچ مەترسییەکییان لەسەر نییە، دکتۆرە شەنگە پزیشكی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتری خستۆته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت "ڕەنگە هەندێکجار منداڵدانی شێوە دڵی ببێتە هۆی چەند ئاڵۆزییەک.  وەک:
1-ئاڵۆزییەکانی دووگیانی:
-زیادبوونی مەترسی لەبارچوون یان منداڵبوونی پێشوەختە.
 -ئەگەری دۆخی کۆرپەلەی سوار زیاترە 

2-نیشانەکانی سوڕی مانگانە:
-ڕەنگە هەندێکیان تووشی ناڕێکی سوڕی مانگانە یان خوێنبەربوونی قورستر بن.

3-دواکەوتنی دووگیانی: 
-لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا، لەوانەیە پەیوەندی بە کێشەی دووگیانبوون و دواکەوتنی دووگیانی هەبێت.


PM:02:12:19/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌