گۆرانی وتنه‌وه له گه‌رماو سوودی هه‌یه
وێستگە ستایل-
هیچكات له گه‌رماو گۆانیت وتوه؟ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مه‌ت تاقی كردۆته‌وه ئه‌وه پێویسته بزانیت یه‌كه‌م كه‌س نیت به‌م جۆره بیت ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانیش هه‌مان شت ده‌كه‌ن.
بۆ زۆر كه‌س گه‌رماو شوێنێكه بۆ ئارامبوونه‌وه، ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ دڵیخۆشه و له گه‌رماو گۆرامی ده‌ڵێت ئه‌وه ئاستی هۆرمۆنی دۆپامین له جه‌سته‌یدا به‌رز ده‌بێته‌وه به‌وه‌ش زیاتر هه‌ست به ئارامبوونه‌وه ده‌كات.
وتنی گۆرانی هه‌ناسه‌دان باش ده‌كات و چوونی ئۆكسجین بۆ خوێن خێراتر ده‌كات، سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، به‌گشتی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌زاجی مرۆڤ، هاوكات وتنه‌وه‌ی گۆرانی له‌گه‌رماو پشویه‌كی كورته بۆ دوركه‌وتنه‌وه له بیكردنه‌وه له كێشه و گرفته‌كان.
دیواری گه‌رماو ده‌نگ نامژێت ئه‌وه‌ش واده‌كات ده‌نگدانه‌وه دروست ببێت و ده‌نگێكی خۆشتر دروستده‌كات و متمانه به‌خۆبوون زیاد ده‌كات.
ئپسپۆڕانی ده‌رونی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه وتنه‌وه‌ی گۆرانی له گه‌رماو به‌تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی له مێشك و ده‌رونی ئێمه‌دا په‌نگیان خواردۆته‌وه هۆكاره بۆ پشودان و هه‌ستكردن به ئارامی، بێجگه له‌وه‌ش مرۆڤ ده‌نگی خۆی خۆشده‌وێت ئه‌و كاته‌ی له گه‌رماو گۆرانی ده‌ڵێت.
ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌یت ئه‌وه به‌رده‌وامبه له‌سه‌ری چونكه سودی هه‌یه بۆ باری ده‌رونیت، ئه‌گه‌ر تائێستا ئه‌مه‌ت تاقی نه‌كردۆته‌وه ئه‌وه له‌مه‌ودوا گۆرانیه دڵخوازه‌كه‌ی خۆت هه‌ڵبژێره و له گه‌رماودا بیڵێره‌وه ئه‌و كاته‌ی خۆت ده‌شۆیت.
AM:08:47:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه