سوود و زیانه‌كانی ده‌رمانی ستیرۆید
وێستگە ستایل-
ده‌رمانی ستیرۆیده‌كان یه‌كێكه له‌و پێكهاته كیمیاویانه‌ی له چه‌ندین بواری جیاوازدا به‌كاردێت، له‌وانه‌ش پزیشكی و وه‌رزشی ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی جۆری ده‌رمانه‌كه ده‌گۆڕێت.
1- (Corticosteroid hormones):
ئه‌م جۆره به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌بواری پزیشكیدا به‌كاردێت، تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردنی هه‌یه و باوترین به‌كارهێنانه‌كانی:
- چاره‌سه‌ری هه‌وكردن: وه‌ك هه‌وكردنی جومگه و هه‌وكردنی ژێكان، ڕه‌بۆ، هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
-نه‌خۆشییه‌كانی خود به‌رگری: وه‌ك گورگه، هه‌وكردنی ملوله‌كانی خوێن.
-پاش نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی گورچیله و جگه‌ر ئه‌م ده‌رمانه به‌كاردێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی له‌ش جه‌سته‌ی كه‌سی وه‌رگر ڕه‌ت نه‌كاته‌وه.
-نه‌خۆشییه‌كانی پێست: وه‌ك ئه‌كزیما و سه‌ده‌فیه و هه‌ستیاری پێست.
-هه‌ستیاری توند
-چاره‌سه‌ری هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه: وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی خوێن و شێرپه‌نجه‌ی گرێ لیمفاویه‌كان.
2- ستیرۆیدی دروستكه‌ر:
ئه‌م جۆره بۆ دروستكردنی ماسولكه‌كان به‌كاردێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر
-دره‌نگخستنی پێگه‌یشت له نێرینه‌دا.
-چاره‌سه‌ری له‌ده‌ستدانی ماسولكه به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌ك"ئایدز و شێرپه‌نجه"
- حاڵه‌ته‌كانی ئه‌نیمیا، بۆ هاندانی دروستكردنی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن.
مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی ستیرۆید:
لاوازبوونی ئێسك، به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، نه‌خۆشی شه‌كره، لاوازبوونی به‌رگری له‌ش، گرفت له جگه‌ر، تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان، لاوازی توانای پیناندن، نه‌خۆشی دڵ، تێكچوونی مه‌زاج."
زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته و ده‌روونی كه‌سی نه‌خۆش ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه باشتر وایه له‌ژێر چاودێری پزیشك به‌كاربهێندرێت.
AM:08:46:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه