‌نیشانەکانی بەدخۆراکی لە منداڵاندا

وێستگە ستایل-

بەدخۆراکی زاراوەیەکە بۆ وەسفکردنی دۆخێک کە جەستە هەموو، یان بەشێک لەو ماددە خۆراکییە گرنگانەی کە پێویستی پێیەتی بەدەست ناهێنێت. بەدخۆراکی لە حاڵەتە سووکەکان دەست پێدەکات (کە دەستنیشانکردنی قورسە) تا دەگاتە حاڵەتە توندەکان کە زیانێکی زۆر بە منداڵەکە دەگەیینێت،  دکتۆر ئاراس پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لە دایکبووان له‌م بابه‌ته‌دا نیشانەکانی بەدخۆراکی لە منداڵاندا باسده‌كات.
 
 نیشانەکان
دیارترین نیشانەکانی بەدخۆراکی گشتی بریتین لە:
1-نەمانی ئارەزووی خواردن
2-سەختی تەرکیزکردن.
3-هەستکردن بە سەرما.
4-خاوبوونی چاکبوونەوەی برینەکان.
5-دواکەوتنی گەشەکردن
6-دابەزینی کێش.
7-ماندوێتی و لەدەستدانی وزە.
8-دڵەڕاوکێ.
9-کێشەی ڕەفتار و فێربوون.
10-گۆڕانی باری دەروونی، لەوانە توڕەیی
11-هەڵوەرین و تەنکبوونەوەی قژ.
12-ووشکبوونەوەی پێست
13-لاوازی ئێسک.
14-زۆر خەوتنی منداڵەکە و خەواڵویی


AM:08:44:18/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌