‌لێکەوتە نەرێنیەکانی چارەسەرنەکردنی غودەی تەمەڵ

وێستگە ستایل-

چاره‌سه‌ر نه‌كردنی هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی‌ نه‌رێنی ده‌بێت، .دكتۆر ئاری پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری له‌م بابه‌ته‌دا لێکەوتە نەرێنیەکانی چارەسەرنەکردنی غودەی تەمەڵ ده‌خاته‌ ڕوو.

1- چارەسەرنەکردنی نەخۆشیەکە ئەبێتە هۆی ئاوسانی ڕژێنی پەریزادە  کە ناڕەحەتبوون لە قوتدان و هەناسەدان دروستدەکات.

2-دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن و مەترسی نەخۆشیرکانی دڵ زیادەکات.

3-دەبێتە هۆی زیانگەیشتن بە دەمارەکان بەمەش زۆر جار سڕبوونی پەلەکانی لێ دەکەوێتەوە.

4-کاریگەری دەبێت لەسەر نەزۆکی.

5-ئەو خانمانەی کە غودەی تەمەڵیان هەیە و چارەسەر ناکرێن و دووگیان دەبن ئەگەری زۆرە کە منداڵەکە کەمئەندام بێت.

-بۆیە پێویستە ئەو بەڕێزانەی کە نەخۆشی غودەی تەمەڵیان هەیە حاڵەتەکە فەرامۆش نەکەن و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ مەبەستی چارەسەرکردن .


AM:08:43:18/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌