‌چاوەکانت بپارێزە لە شاشەکان

وێستگە ستایل-

پاراستنی چاوەکانت لە فشاری پەیوەندیدار بە شاشە زۆر گرنگە، بەتایبەتی ئەگەر کاتژمێری زۆر بە بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەسەر بەریت، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

1-پەیڕەوی یاسای 20-20-20 بکە، هەر 20 خولەک جارێک سەیری شتێک بکە کە لە دووری 20 مەترەوە بێت بۆ ماوەی 20 چرکە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی چاو و ڕێگریکردن لە فشار.
2-ڕووناکی شاشە ڕێکبخە
3-ڕووناکی: ڕووناکی شاشەکەت لەگەڵ ئاستی ڕووناکی دەوروبەرت بگونجێنە.
4-قەبارەی فۆنت: قەبارەی فۆنت زیاد بکە بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر چاو.
5-کەمکردنەوەی بەرکەوتنی ڕووناکی شین
6- ژینگەکەت باشتر بکە
7-دڵنیابە لە ڕووناکی دادەنیشیت
8-شاشەکەت نزیکەی (50-60 سم) لە چاوەکانتەوە دوور بخەرەوە.
9-شوێنی شاشە: دانانی شاشەکە کەمێک لە خوار ئاستی چاوەوە دابنێ بۆ کەمکردنەوەی فشار.
10-زۆرجار چاوتروکاندن، مرۆڤەکان کەمتر چاویان دەتروکێنن کاتێک چاویان لە شاشەکانە، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوە. خۆت بیر بخەرەوە کە چاوت بتروکێنیت بۆ ئەوەی چاوەکانت شێدار بمێننەوە.
11-بەکارهێنانی فرمێسکی دەستکرد، ئەگەر چاوەکانت هەستیان بە وشکبوونەوە یان خوران، ئەوا قەترەی چاو بەکاربهێنە. 
12-کاتەکانی شاشە سنووردار بکە، پشووی بەردەوام و سنووردارکردنی بەکارهێنانی شاشە پێش خەوتن بۆ ئەوەی خەوەکەت تێک نەچێت.
13-پشکنینی بەردەوامی چاو، ساڵانە سەردانی پزیشکی چاو بکە یان ئەگەر تووشی ناڕەحەتی بەردەوام، کاڵبوونەوەی بینین، یان سەرئێشە بوویت.


PM:08:33:16/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌