‌توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكارێكی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ری ئاشكرا كرد

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ به‌ركه‌وتن به‌ ته‌ن و زه‌بری به‌هێز هۆكاره‌ بۆ به‌ ئاگا هاتنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌ سادده‌كان له‌ مێشكدا، له‌وانه‌ش ڤایرۆسی هێرپس-1 كه‌ هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ هه‌وكردنی خانه‌كانی مێشك و زیانی درێژخایه‌ن به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر.

دانا كیرنز له‌ زانكۆی"تاڤس" ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ندازیاری پزیشكی زینده‌ییه‌ و ده‌ڵێت" بیرمان له‌وه‌ كردوه‌ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر مێشك زه‌بری به‌ر بكه‌وێت؟ ئایا ڤایرۆسه‌كانی ناو مێشك كه‌ زۆر سادده‌ن به‌ ئاگا دێنه‌وه‌؟"

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ پێگه‌ی‌"ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو به‌ركه‌وتن به‌ زه‌بری به‌هێز هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی‌ هه‌وكردن له‌ خانه‌كانی مێشكدا.

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ساڵی 2008 ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا توێژه‌ره‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ بۆهێڵی ڤایرۆسی هێرپس-1 له‌سه‌ر %90 ی ئه‌و په‌ڕه‌ پرۆتینیانه‌ هه‌بووه‌ كه‌ له‌ مێشكی توشبووانی زه‌هایمه‌ردا دروستبووه‌، تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ركه‌وتنی چه‌ندجار به‌ر مێشك مه‌ترسی توشبوون به‌م حاڵه‌ته‌ زیاتر ده‌كات. 

له‌ئێستادا پسپۆڕان كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رێكی پێویست وه‌ك دژه‌ هه‌وكردن به‌كاربهێنن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زیان به‌ر مێشكیان ده‌گات پاش به‌ركه‌وتنی زه‌بری به‌هێز هه‌تا ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر له‌ داهاتودا كه‌م ببێته‌وه‌.


PM:02:54:15/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 7420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌