هۆکارەکانی توشبوون بە نەزۆکی
وێستگە ستایل-
چەند هۆکارێک هەن کە دەبنە هۆی نەزۆکی و لەوانەیە ئەم هۆکارانە جیاواز بن لە نێوان ئافرەتان و پیاوان بەڵام هۆکارەکانی نەزۆکی لە ئافرەتان بریتین لەم حاڵهتانهی خوارهوه كه دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری نهخۆشیهکانی ژنان و منداڵبوونلهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ كردوه.
1-بوونی کێشەی هێلکەدان، لەوانە بێتوانایی هێلکەدان بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە، یان نەتوانینی هێلکە بۆ چوونە ناو دیواری منداڵدان بۆ دەستپێکردنی دروستبوونی کۆرپەلە، یان بوونی کێشەی دابەزینی هێلکە وەک لە حاڵەتەکانی نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان
2-هەڵکشانی تەمەن، کە یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی نەزۆکی. چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی هێلکە ، ئەمە جگە لەوەی کوالێتی هێلکە کەم دەبێتەوە. هەموو ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ئەگەری ڕوودانی دووگیانی لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی، و دەگمەن لە دوای تەمەنی ٤٥ ساڵی.
3-گرێی ڕیشاڵی منداڵدان: ئەمە حاڵەتێکی تاڕادەیەک باو و ئاساییە لە ئافرەتاندا. گرێی ڕیشاڵی زۆر جۆری هەیە و هەموویان هۆکاری نەزۆکی نین بەزۆری ڕێژەی منداڵبوون کەم دەبێتەوە کاتێک گرێی ڕیشاڵی منداڵدان لە ناوپۆشی دیواری منداڵدان بێت
4-گیرانی بۆرییەکانی فالۆپ کە هێلکە لە ڕێگەیەوە لە هێلکەدانەوە دەجووڵێت بۆ منداڵدان. لەوانەیە گیران لە ئەنجامی نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان و هەندێک نەخۆشی منداڵدان بێت
5-گۆشتی زیادەی منداڵدان کە ئەو گەشەکردنانەن کە لە ناوپۆشی منداڵدانەوە گەشە دەکەن، ڕەنگە ڕێژەی منداڵبوون نزیکەی نیوە کەم بکاتەوە.
6-بوونی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان
7-لەکارکەوتنی پێشوەختەی هێلکەدان.
8-نەخۆشی هەوکردنی حەوز.
PM:12:50:15/01/2025
ئهم بابهته 644
جار خوێنراوهتهوه