‌5 ڕێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی كۆكه‌ی‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌

وێستگە ستایل-

كێ هه‌یه‌ له‌ئێمه‌ له‌ده‌ست كۆكه‌ی‌ به‌رده‌وام بێزار نه‌بێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان؟ له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆره‌ لیا كلاسی له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێگه‌ی‌"CNN" پێنج هه‌نگاوی زۆر سادده‌ ده‌خاته‌ ڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كۆكه‌ی‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ ده‌توانن سودی لێوه‌ربگرن.

1- كه‌وچكێك هه‌نگوین بخۆ، ئه‌مه‌ وه‌ك به‌رگێك كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ داده‌پۆشێت، كۆكه‌ی به‌رده‌وام كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ئاڵۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

2-هه‌وای ده‌وروبه‌رت شێدار بكه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئاسانكردنی هه‌ناسه‌دان.

3-دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ كێشانی جگه‌ره‌، یان مانه‌وه‌ له‌ نزیك كه‌سی جگه‌ره‌كێش.

4- له‌كاتی نوستندا كه‌مێك سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه‌.

5- شله‌مه‌نی زۆر بخۆره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌متر بكۆكیت.


PM:04:09:14/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌