هۆكاری هه‌بوونی ده‌ردراوی شیر له‌گۆی مه‌مك له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا
وێستگە ستایل-
تێبینی ئەوەت کردووە کە دەردراوی شیرت هەبێت لە گۆی مەمک لە کاتێکدا دووگیان نەبیت یاخود شیر نەدەیت؟ دکتۆرە هانا پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"لەم حاڵەتەدا کاتێک خانمێک دووگیان نیە و شیریش نادات بەڵام دەردراوی شیری هەیە لە گۆی مەمکی ئەوا مانای ئەوەیە کێشەیەک لە هۆرمۆنی پڕۆلاکتین هەیە کە پێی دەڵێن هۆرمۆنی شیری ، کە ئەم هۆرمۆنە لەلایەن بەشێک لە مێشکەوە هاندەدرێت بۆ دەردان."
دكتۆره هانا ده‌ڵێت"ئەم هۆرمۆنە هاندەدرێت بەهۆی وەرگرتنی هەندێک جۆری دەرمان یاخود هەبوونی لووی بچوک و گەورە کە پێی دەوترێت پڕۆلاکتینۆما، کە زوو چارەسەر دەکرێت بە وەرگرتنی هەندێک دەرمان و دەگەرێتەوە باری ئاسایی. "
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت"لە کاتی بوونی ئەم حاڵەتە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت و پشکنینی هۆرمۆنی پڕۆلاکتین ئەنجام بدەیت."
PM:04:05:14/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه