‌5 جۆری خۆراك سوود به‌ گه‌ده‌ و دڵ ده‌گه‌یه‌نن

وێستگە ستایل-

جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ پێویستی به‌ خواردنی ته‌ندروسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستیه‌كی باشی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ پێگه‌ی‌"ئه‌تین ویل" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ باسكراوه‌ كه‌ بۆ ته‌ندروستی دڵ و گه‌ده‌ سوودیان هه‌یه‌.

1- باده‌م:
ئه‌لیكسیا زولیس پسپۆڕی خۆراكه‌ ده‌ڵێت"باده‌م له‌ لیستی ته‌ندروستترین خۆراكه‌كانه‌ كه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی دڵ و گه‌ده‌، نیو كوپ باده‌م به‌ نزیكه‌ی‌ 8 گرام ڕیشاڵی تیادایه‌ ئه‌مه‌ش سێ به‌شی پێویستی جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ به‌ ڕیشاڵ دابین ده‌كات"

2-سێو:
به‌رده‌وام ده‌وترێت" ڕۆژانه‌ سێوێك بخۆ و پزیشك مه‌بینه‌" هۆكاره‌كه‌شی بۆ سووده‌ ته‌ندروستیه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بڕێكی زۆر باش ڕیشاڵی تیادایه‌ هه‌رسی گه‌ده‌ ئاسان ده‌كات و كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت، ئه‌و ڕیشاڵه‌ی‌ له‌ مۆزدا هه‌یه‌ توانای توانه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌، هاوكات په‌كتین ی تیادایه‌ كه‌ خۆراكه‌ بۆ به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده‌"

3-ئه‌ڤۆگادۆ: 
ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌وری به‌سوودی ناتێر كه‌ بۆ دڵ زۆر به‌سووده‌ ، یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان به‌خش ده‌دات له‌ خوێندا، یه‌ك ئه‌ڤۆگادۆ به‌ نزیكه‌ی‌ 9 گرام ڕیشاڵی تیادایه‌ %32 ی پێویستی له‌شی مرۆڤ به‌ ڕیشاڵ دابین ده‌كات و بۆ گه‌ده‌ زۆر به‌سووده‌"

4-چه‌وه‌نده‌ر:
بڕێكی زۆر باش نیترات ی تیادایه‌، پاش خواردنی جه‌سته‌ ده‌یگۆڕێت بۆ ئۆكسیدی نیتریك سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و بڕێكی باش ڕیشاڵی تیادایه‌.

5-نیسك: 
ئه‌لیسا سیمبسۆن پسپۆڕی خۆراك و كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌ ده‌ڵێت"نیسك باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ پرۆتینی ڕوه‌كیه‌ و ڕیشاڵی زۆری تیادایه‌ و بۆ دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌رس زۆر به‌سووده‌، خۆراكه‌ بۆ به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده‌"


PM:02:52:12/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌