‌ئایا جوانکاری پێڵوی چاو چ کاتێک پێویستە؟

وێستگە ستایل-

نەشتەرگەری جوانکاری پێڵوی چاو، بە گشتی بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە جوانکاریەکان یان کاراییەکانی پێڵوی چاو ئەنجام دەدرێت، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر زانیای خستۆته‌ ڕوو.

1-هۆکاری جوانکاری
-چەوری ژێر پێڵوی چاو:
 کە زۆرجار بەهۆی پیربوون یان زەبرەوە دەردەکەون، دەتوانرێت لاببرێن بە نەشتەرگەری

2-هۆکاری کارایی
-لکاندنی نێوان پێڵوی چاو و تۆپی چاو دەتوانێت کاریگەری لەسەر جوڵەی چاو و ئاسوودەیی دروست بکات. دەکرێت نەشتەرگەری جوڵەی ئاسایی بگەڕێنێتەوە.

-شلبوونەوەی پێست لە پێڵوی سەرەوەی چاو کە بینین سنووردار دەکات، نەشتەرگەرییەکە بریتییە لە لابردنی پێستی زیادە و توندكردنەوە و راكێشانی ماسولكەی پێڵوی چاو، ئەمەش ڕێگە بە بینینی باش دەدات و دیمەنێکی جوان بە چاو دەبەخشێت. 

-شلبوونەوەی پێڵوی خوارەوەی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی سپێنەی چاو
-وەرەم یان گەشەی نائاسایی: گەشەکردنی گوماناوی یان شێرپەنجەیی لەسەر پێڵوی چاو دەکرێت پێویستی بە لابردنی هەبێت بۆ تەندروستییەکی باشتر و دەرکەوتنێکی جوانتر.


PM:02:38:12/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌