له‌كاتی بریندار بوون چه‌ند كارێك ده‌بێت بكرێت و له چه‌ند كارێكی دیكه دوور بكه‌ویته‌وه
وێستگە ستایل-
برین له ئه‌نجامی ڕوداوێكی سادده یان ڕوداوی قورس دروست ده‌بێت، هه‌ندێكجار برین له‌خۆیه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌ندێكجار پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه و ئه‌مه واده‌كات ڤایرۆس نه‌گوازرێته‌وه و برینه‌كه زوتر چاكببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی پێست، زوو چاره‌سه‌ر كردنی برین یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری لاوه‌كی برینه‌كان ده‌دات.
باشتر وایه له‌كاتی برینداربوون چه‌ند هه‌نگاوێك چاره‌سه‌ر بكرێت:
1- وه‌ستانی خوێن به‌ربوون:
سه‌ره‌تا ده‌ستت جوان به ئاو و سابوون بشۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس وبه‌كتریا، شاشێكی خاوێن بخه‌ره سه‌ر شوێنی برینه‌كه بۆ ماوه‌ی 5-10 خوله‌ك.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری"واشنتن پۆست" ی ئه‌مه‌ریكی له زاری پزیشكێكی فریاكه‌وتنه‌وه ئاماده‌كراوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه باشتره دوربكه‌ویته‌وه له‌زوو هه‌ڵدانه‌وه‌ی شاش له‌سه‌ر برین چونكه ئه‌مه برینه‌كه نوێ ده‌كاته‌وه و توشی خوێن به‌ربوونت ده‌كات، باشتره به ده‌ستی خاڵی ده‌ستكاری برین نه‌كرێت، له‌ده‌ستكردنی ده‌ستكێش بژارده‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌م بابه‌ته.
2- برین خاوێن بكه‌ره‌وه:
ده‌توانیت به سوود وه‌رگرتن له ئاوی شله‌تێن و سابوون به‌كتریا و پیسی له‌سه‌ر برین لاببه‌یت، یان گیره‌یه‌كی خاوێنكراوه به كحول به لۆكه و شاشی تایبه‌ت برینه‌كه خاوێن بكه‌یته‌وه، به‌ڵام دوور بكه‌وه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی پیرۆكسیدی هایدرۆجین یان یۆد چونكه ئه‌مه زیان به شانه سه‌لامه‌ته‌كانی برینه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، ئاوی ئاسایی یان گیراوه‌ی خوێ بژارده‌یه‌كی باشتره.
3- برینه‌كه به‌شێداری بهێڵه‌ره‌وه:
شێداركردنه‌وه‌ی برین به ڤازلین و كرێمی تایبه‌ت یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌ی برین ده‌دات، ئه‌گه‌ری دوباره خوێن به‌ربوونه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه، باشتر وایه ئه‌و كرێمه‌ی بۆ شێداركردنه‌وه‌ی برین به‌كاریده‌هێنیت له تیوبدا بێت نه‌ك قتوی سه‌ركراوه.
4- برینه‌كه دابپۆشه‌ره‌وه:
پاش خاوێنكردنه‌وه و شێداركردنه‌وه‌ی برین، باشتره به پارچه‌یه‌ك شاشی تایبه‌ت و به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی برینه‌كه هه‌وڵبده‌یت برینه‌كه دابپۆشیته‌وه، ڕۆژانه بیگۆڕیت .
كه‌ی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری برین سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت؟
1-ئه‌گه‌ر برینه‌كه قوڵ بێت.
2-ئه‌و برینه‌ی پاش 10 خوله‌ك په‌ستان خستنه‌سه‌ری به‌رده‌وام خوێنی لێ بڕوات.
3-مانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ته‌خته یان شوشه یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی دیكه له‌ناو برینه‌كه‌دا.
4-ئه‌و جۆره برینه‌ی له گه‌ستنی مرۆڤ یان ئاژه‌ڵ دروست ببێت.
PM:06:54:11/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه