هۆکارەکانی لەبارچوونی یەک بە دوای یەک
وێستگە ستایل-
دووبارەبوونەوەی لەبارچوون ( لەبارچوونی یەک بە دوای یەک ) بریتییە لە ڕوودانی 3 لەبارچوونی یەک لە دوای یەک پێش هەفتەی بیستەمی دووگیانی، کە نزیکەی %1 بۆ %2 ی ژنان تووشی دەبێت، دكتۆرە هودا پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا ورهكاری زیاتر باسدهكات.
هۆکارەکانی:
ڕەنگە هۆکاری سەرەکی لەبارچوون بە گشتی بوونی نائاسایی کرۆمۆسۆمی یان بۆماوەیی بێت لە هێلکە یان سپێرمدا کە دەبێتە هۆی لەبارچوون، هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی لەبارچوون جیاوازن ، و گرنگتریینیان بریتیین لە:
1- تەمەنی دایک و باوک: ئەگەری دووبارەبوونەوەی لەبارچوون زیاد دەکات لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی دایک، ڕێژەی لەبارچوون لەو هاوسەرانەدا زیاد دەکات کە تەمەنی ژنەکە لە 35 ساڵ زیاترە و تەمەنی پیاوەکەش لە 40 ساڵ زیاتر بێت
2-نائاساییەکانی منداڵدان: لەبارچوون لە ئەنجامی نائاساییەکانی منداڵدان کە لەوانەیە بەدەست هاتوو یان زگماکی بێت، وەک منداڵدانی دوو فاق یان منداڵدانی شێوە دڵی.
3-تێکچوونی کرۆمۆسۆم: تێکچوونی کرۆمۆسۆمی یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان.
4-نەخۆشی دژە فۆسفۆلیپید.
5-کێشەی خوێن مەین.
6-نەخۆشی ڕژێنی دەرەقی: هەندێک نەخۆشی غودەی دەرەقی وەک غودەی دەرەقی تەمبەڵ و نەخۆشی غودەی دەرەقی بەرگری خۆکار دەبنە هۆی هەندێک حاڵەتی دووبارەبوونەوەی لەبارچوون.
7-نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان: نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان پەیوەندی بە نزیکەی 10%ی دووبارەبوونەوەی لەبارچوونەوە هەیە.
8-خووی زیانبەخشی ڕۆژانە: هەندێک ئەو کارانەی کە دایکەکە ئەنجامی دەدات لەوانەیە پەیوەندییان بە دووبارەبوونەوەی لەبارچوونەوە هەبێت، وەک جگەرەکێشان.
9-شەکرە، زیادبوونی ئاستی پرۆلاکتین (هۆرمۆنی شیر) لە خوێندا (hyperprolactin)و هەوکردنی درێژخایەنی ناوپۆشی منداڵدان.
PM:05:18:11/01/2025
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه