‌كاریگه‌ریه‌ مه‌ترسیداره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سێكس

وێستگە ستایل-

پسپۆڕان ئاگای ده‌ده‌نه‌ هاوسه‌ران ئه‌نجام نه‌دانی سێكس به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی جه‌سته‌ و مێشك ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ پێگه‌ی‌"ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا لێدوانی پزیشكێكی پسپۆڕی په‌یوه‌ندیه‌ سێكسیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ "ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی‌ بۆماوه‌ی‌ درێژخایه‌ن په‌یوه‌ندی سێسكی ئه‌نجام ناده‌ن ئه‌وه‌ زیان به‌ كۆئه‌ندامی زاوزێیان ده‌گات، به‌جۆرێك شانه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ چرچ ده‌بێت و نه‌رمی نامێنێت به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ندامه‌ بچوك ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌ندامی زاوزێی پیاوان سانتیمه‌ترێك یان زیاتر بچوك ده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر توشی ئازار ده‌بن.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت"نه‌بوونی چالاكی سێكسی بۆماوه‌یه‌كی زۆر هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی سترێس و زیادبوونی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ"

دكتۆره‌ سوینیاتیتشایبۆرن ئاگای ده‌دات له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سێكس و ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگ له‌ سێكس دوربن ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشكیان ده‌بێت و ئاستی هۆرمۆنه‌ به‌رپرسه‌كانی هه‌ستكردن به‌ خۆشحاڵی وه‌ك دۆپامین و ئۆكسیتۆسین كه‌مده‌بێته‌وه‌ و ئاره‌زوی سێكس كه‌مده‌بێت و كه‌سه‌كه‌ متمانه‌ی‌ به‌خۆی نامێنێت و هه‌ست به‌ سه‌لامه‌تی ناكات"

توێژینه‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ په‌یوه‌ندی سێكسی به‌رده‌وام و ڕێكخراو مه‌ترسی توشبوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه‌، له‌وانه‌ش %21 توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات كه‌مده‌بێته‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی سێكسیان هه‌بووه‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی سێكسی ئه‌نجام ناده‌ن" 


PM:07:47:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 3748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌