کۆبوونەوەی ئاو لە گونی منداڵدا چییە؟
وێستگە ستایل-
ئهم حاڵهته بریتیە لە کۆبوونەوەی شلە لە دەوری گون لە تۆڕەی گوندا (ئەو کیسەی کە گونی تێدایە ) لەوانەیە لە لایەک یان لە هەردوو لا دروستببێت، لە هەندێک حاڵەتدا لە لەدایکبوونەوە دەردەکەوێت بەڵام هەندێکییان دوادەکەوێت، دکتۆر ڕەنجدەر پزیشكی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری خستۆته ڕوو.
هۆکارەکانی کۆبوونەوەی ئاو لە گونی منداڵدا چین؟
کۆئەندامی زاوزێی نێر (گونەکان) لە سکی کۆرپەلەدا دروست دەبێت و لە مانگی هەشتەمدا گونەکان و خوێنبەرەکان و دەمارەکانی پەیوەست بەوەوە دەست دەکەن بە دابەزین بۆ ناو کیسەی گون لە ڕێگەی کەناڵێکەوە.
لە حاڵەتە ئاساییەکاندا ئەم بۆرییە بە شێوەیەکی ئاسایی دادەخرێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا ئەم بۆرییە بە شێوەیەکی سروشتی داناخرێت، ئەمەش ڕێگە بە شلەی ناو سک دەدات بچێتە ناو تۆڕەی گونەوە.
چارەسەر:
1-هەندێک جار کۆبوونەوەی ئاو لە گوندا لە کۆرپەدا بەبێ چارەسەر نامێنێت، بەڵام گرنگە پزیشک پشکنینی گونەکە بکات، چونکە لەوانەیە پەیوەندی بە کێشەیەکەوە هەبێت لە کۆئەندامی زاوزێدا.
2-کۆبوونەوەی ئاو کە چاک نابێتەوە، ڕەنگە پێویست بکات بە نەشتەرگەری لاببرێت.
3-بۆ لابردنی ئاوەکە، پزیشکی نەشتەرگەری بڕینێک لە ناوچەی تۆڕەی گون یان خوارەوەی گەدەدا دەکات.
4-دوای نەشتەرگەری، ڕەنگە بۆرییەک پێویست بێت بۆ دەرهێنانی شلەمەنیەکان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، هەروەها ڕەنگە پێویست بە پشکنینی بەدواداچوون هەبێت چونکە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەیە.
PM:07:31:19/12/2024
ئهم بابهته 548
جار خوێنراوهتهوه