‌هۆكار و چاره‌سه‌ری خوێن پژانی لووت

وێستگە ستایل-

بریتییە لە بەربوونی خوێن لە دەماری خوێنە بچوکەکانی ناوپۆشی لووت ،کە ناوپۆشی لووت یەکێکە لەو شوێنانەی خوێن بەری زۆر بۆ دەچێت و ڕەنگە تووشی خوێن بەربوون ببێت، زۆربەی حاڵەتەکان لە بەشی پێشەوەی کۆڵەکەی لووتە و چارەسەری ئاسانە، دەگونجێت لە بەشی دواوەی کۆڵەکەی لووت و لاکانی بێت و پێویستی بە پشکنین و چارەسەر و چاودێری پزیشکی دەبێت،  دکتۆر هەردی پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی قورگ و لووت و گوێ و جوانکاری لووت  له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری باسكردوه‌.

ھۆکارەکانی؟
1- زۆرجار نەزانراوە یان بێ ھۆکارە 
2- ووشکبوونی ناوپۆشی لووت بە تایبەتی لە جەوی زۆر سارد و وشک یان لە جەوی زۆر گەرمدا 
3- پەنجەکردن بە لووتدا
4- بەرکەوتن و شکانی لووت
5- نەخۆشییەکانی خوێن بەربوون و کێشە لە مەیاندنی پەڕەکانی خوێن
6- ھەوکردنی لووت و جیوبەکانی 
7- لە ھەندێ لە حاڵەتەکانی شێرپەنجەی ناوپۆشی لووت 

چارەسەری سەرەتایی؟
بریتییە لە گرتنی لووت بە ھەردوو پەنجە و دابەزاندنی سەر بەرەو خوارەوە بۆ ماوەی ١٠-٢٠ دەقیقە تا دەوەستێت یان تا نەخۆش دەگاتە نەخۆشخانە  

چارەسەری دیکە؟
1-ڕاگرتنی خوێنەکە ئەگەر دیار بێت لە رێی دەرمان یان کەوی یان دانانی پارچە شاشێک لە ناو لووت بۆ ماوەی ٢٤-٤٨ کاتژمێر 
تا کردنی پشکنینی پێویست و زانینی ھۆکارەکە.

2-ھەندێكجار پێویستی بە نەشتەرگەری ناوبینی لووت ھەیە تا شوێنی خوێن بەربوونەکە ببینرێت و کەوی بۆ بکرێت و بوەستێنرێت.


PM:04:43:18/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌