‌هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی كۆرۆنا بوون

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ئێستادا توێژینه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ڤایرۆسی كۆڤید-19 ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردودا مرۆڤایه‌تی به‌ته‌واوه‌تی ترساند، هۆكاربوو بۆ كه‌ره‌نتین به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

دواین ڕاپۆرت گۆڤاری"New York Times" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا زانیاری نوێ له‌باره‌ی‌ ئه‌م په‌تایه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ڤایرۆسی كۆرنا كار له‌ گه‌ده‌ ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ توشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون و چاكبونه‌ته‌وه‌، ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌یاندا هێناویه‌تی.

پزیشكه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ساڵی 2020 ه‌وه‌ واته‌ له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ په‌تای كۆرۆنا هه‌تا ئێستا ڕێژه‌ی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی كۆڵۆن و گه‌ده‌ زۆر زیاد بووه‌ له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو 16-40% ی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی كۆرۆنا بوون له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئێستا به‌ده‌ست نه‌خۆشی گه‌ده‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

دكتۆر ویلیام پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌ له‌ زانكۆی میشگان باس له‌وه‌ ده‌كات له‌سه‌ره‌تای توشبوون به‌ كۆرۆنا كه‌سی توشبوو هه‌ست به‌ نیشانه‌كانی دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌ و سكچوون ده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له‌ نیشانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ و قه‌بزی و ئازار و ئاوسانی گه‌ده‌ بۆماوه‌ی‌ چه‌ند مانگ و چه‌ند ساڵێك پاش توشبوون به‌رده‌وام ده‌بێت.


PM:07:25:17/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 12112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌