ئایا خه‌مۆكی وه‌رزی په‌یوه‌ندی هه‌یه به تیشكی خۆره‌وه؟
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ گۆڕانی ڕه‌نگی گه‌ڵای دره‌خته‌كان و كه‌شوهه‌وا هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ گۆڕانی وه‌رزدا توشی خه‌مۆكی وه‌رزی ده‌بن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له جۆره‌كانی خه‌مۆكی.
به‌گوێره‌ی بابه‌تێك گۆڤاری"دالاس مۆرنینگ نیوز" بڵاویكردۆته‌وه، دكتۆر ئه‌نماری ماكنامارا مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانكۆی ته‌كساس ئه‌ی ئاند ئێم وتویه‌تی" ئه‌م جۆره‌ی خه‌مۆكی لقێكه له خه‌مۆكی به‌گشتی زیاتر له وه‌رزی پایز و زستان توشی مرۆڤ ده‌بێت"
ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی هۆكاری ئه‌م جۆره‌ی خه‌مۆكی دیاری نه‌كراوه به‌ڵام پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن تێكچوونی كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته‌ی مرۆڤ و هۆكاره‌ی كیمیاوی و زینده‌ییه‌كان و له‌ناویاندا ڤیتامین D و میلاتۆنین و سیرۆتۆنین هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رونیه‌یه.
هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه یه‌ك له‌كۆی 5 كه‌سی پێگه‌یشتوو له ئه‌مه‌ریكا ساڵانه توشی نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بن ئه‌مه‌ش مانای وایه 3.3 ملیۆن كه‌سی پێگه‌یشتوو له ئه‌مه‌ریكا توشبووی نه‌خۆشی ده‌رونین، ژماره‌كه‌ش دوو هێنده‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی شاری دالاسه.
باوترین نیشانه‌كانی خه‌مۆكی وه‌رزی(خه‌مباری به‌رده‌وام و نه‌بوونی ئاره‌زووی چالاكی و گۆڕانی ئاره‌زووی خواردن و نوستن و قورسی ته‌ركیز و بڕیاردان"ه هه‌ندێكجار له توشبووان به‌خه‌مۆكی وه‌رزی زستانه زۆر ئاره‌زووی نوستن و خواردن و دوور كه‌وتنه‌وه له كۆبوونه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه.
PM:08:47:03/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه