پزیشكێك: دەرزییە شیرییەکە به‌ڵایه
وێستگە ستایل-
دەرزییە شیرییەکە، ماددەی (ستیرۆید) ە کە لای خۆمان پێی دەڵێن (کۆرتیزۆن). ڕاستە ئەمە دەرمانێکی گرنگە و بۆ هەندێک حاڵەت سوودی هەیە، بەڵام کردنی بە زیادە و بە ناپێوویست دەبێت بە بەڵایەک بۆ نەخۆش، دكتۆر زانا پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا ئاگای ده‌داته هاوڵاتیان دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره ده‌رمانه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"لەشی خۆمان ماددەی کۆرتیزۆن درووست دەکات، کە هۆرمۆنێکی گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆە فشارێک دەروونی بێت یان جەستەیی، کاتێک بە ناپێوویست ئەم ماددەیە بە دەرزی لە خۆت بدەیت وا دەکات هۆرمۆنە سرووشتییەکەی لاشەی خۆت لە کار بکەوێت کە لە کار کەوت، هیچ ڕاگرەیەکت نامێنێت بۆ بەردەوام بوون لە ژیان و بەرەو (شۆک) دەچێت."
دكتۆر زانا ده‌شڵێت"ئەم دەرزییە بە نازانستیی و بە ناحەق، بە مەبەستی ئازارشکاندن، هەندێک کارمەندی تەندرووستی بۆ نەخۆشی دەکەن، لە ڕاستیدا ئازار و لەش کوترانەکە هی دەرمانەکەیە کاتێک لاشەت داوای دەکات وەکو ئالوودە بوونێک."
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌م ده‌رمانه دكتۆر زانا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بە چەندەها پشکنینی گران و چەندەها دەرمان و سەردانی دکتۆر ئینجا کاریگەری دەرزییەکە نامێنێت،ده‌شڵێت" هەندیَك نەخۆشم هەیە بەداخەوە تا مردن هەر کاریگەری دەرزییەکەی ماوە و بووە بە بەڵا بۆ خۆیی و کەس و کاریشی"
PM:07:20:02/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوهتهوه