‌ده‌رمانێكی نوێی ئازار شكێن دروستده‌كرێت

وێستگە ستایل-

تیمێك له‌ توێژه‌ره‌وانی نێوده‌وڵه‌تی جۆرێك ده‌رمانی نوێی ئازار شكێنیان دروستكردوه‌ نابێته‌ هۆی ئالوده‌بوون، ڕاسته‌وخۆ ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌ی‌ ئازاره‌كه‌ی‌ هه‌یه‌.

له‌جیاتی ئارامكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌ماره‌ی‌ په‌یامی ئازاره‌كه‌ ده‌نێرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ده‌رمانه‌ ئازار شكێنه‌كانی دیكه‌ ده‌یكات، ئه‌م ده‌رمانه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ئه‌و شوێنه‌ی‌ ئازاره‌كه‌ی‌ تیادایه‌ و له‌ئێستادا ده‌رمانه‌كه‌ له‌قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ.
ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌ ده‌رمانه‌كانی دیكه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئازار شكێنه‌كه‌ به‌ناچالاكی ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی‌ دۆخێكی تایبه‌تی جه‌سته‌ ده‌رمانه‌كه‌ چالاك ده‌كات و ڕاسته‌وخۆ ئازاره‌كه‌ بنه‌بڕ ده‌كات.

(تعبيرية من آيستوك)

یه‌كه‌مجاره‌ له‌ جیهاندا
پرۆفیسۆر ئه‌ندرۆ ئه‌بیل له‌ به‌شی زانستی كیمیا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی‌ كشتوكاڵی له‌ زانكۆی ئه‌دیلید، توێژه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت" تیمه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ یه‌كه‌مین ده‌رمانی چالاكی دروستكردوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری درێژخایه‌ن و ده‌رمانه‌كه‌ له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه‌"

ئه‌م پسپۆڕه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌جیهاندا ده‌رمانێك دروست بكرێت به‌مانای بایلۆجی كارلێكی كیمیاوی بكات و به‌و جۆره‌ كاریگه‌ری هه‌بێت، له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌رمان هه‌یه‌ به‌رده‌ست بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام یه‌ك له‌كۆی 6 كه‌س سوود له‌م ده‌رمانانه‌ وه‌رده‌گرن له‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ چالاكی ده‌مار كه‌ ئاماژه‌ی‌ ئازار ده‌نێرێت.


PM:07:43:01/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌