‌چۆن بزانم کیسی سەر گورچیلەم هەیە؟

وێستگە ستایل-

زۆرجار کیسی گورچیلە لە کاتی پشکنینی وێنەگرتندا دەستنیشان دەکرێت کە بە هۆکاری تر ئەنجام دەدرێن، چونکە بەزۆری نیشانەیان نییە، دکتۆر رەنج پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌ و كۆئه‌ندامی میز له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

بەڵام ئەگەر نیشانەکان دەرکەوتن، دەکرێت بریتی بن لە:
1-ئازار: ئازارێکی لە یەک لای سک یان پشتەوە بەتایبەت ئەگەر کیسەکە گەورە بوو.
2-خوێن لە میزدا
3-زوو زوو هەوکردنی بۆری میز : دووبارەبوونەوەی هەوکردن هەندێک جار دەتوانێت نیشانەی کیس بێت.
4-بەرزی پەستانی خوێن: لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا کیسی گورچیلە لەوانەیە ببێتە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

دەستنیشانکردن:
1-سۆنەر: باوترین پشکنینی سەرەتاییە، کە دەتوانێت کیسەکان تێیدا ببینرێت.
2-سی تی سکان (ئەشیعەی تەنوری) یان ئێم ئاڕ ئای : ئەمانە وێنەی وردتر پێشکەش دەکەن، کە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە دیاریکردنی قەبارەی کیسەکە و شوێنی کیسەکە و ئایا سادەیە یان ئاڵۆزە (ئەگەری هەیە کێشەی هەبێت).

چارەسەر:
زۆربەی کیسی گورچیلە سادە و ناشێرپەنجەیین، پێویستیان بە هیچ چارەسەرێک نییە. بەڵام کیسی ئاڵۆز یان کیس کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکان  پێویستیان بە هەڵسەنگاندنی زیاتر هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێن.


PM:04:00:01/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌