‌ئاگاداربن..شێرپه‌نجه‌ له‌ هه‌وادایه‌

وێستگە ستایل-

ڕێژه‌ی‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌ چه‌ند به‌شێكی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا زیادی كردووه‌، ئه‌مه‌ ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌.

ئۆفیسی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی زه‌وی له‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی‌ ئاشكرای كردوه‌، ڕێژه‌ی‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی‌ له‌ ناوچه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری دۆرتمۆند له‌ ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا له‌ ماوه‌ی‌ نێوان ساڵانی 1997-2022 به‌ڕێژه‌ی‌ %10 زیادی كردوه‌، هاوكات ئه‌م تیشكه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری برۆكسل له‌ به‌لجیكا به‌ڕێژه‌ی‌ %20 زیادی كردوه‌ له‌ هه‌مان ماوه‌دا.

به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به‌ تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پێست، هه‌تا به‌ركه‌وتن به‌م تیشكه‌ زیاتر بێت مه‌ترسیه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌"فۆتۆكیمیكال ئاند فۆتۆبایۆلۆجیكال ساینس" بڵاوبۆته‌وه‌، توێژه‌ره‌وه‌كان سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌و زیادبوونه‌ خێرایه‌ی‌ ئاستی ئه‌م تیشكی‌ له‌ هه‌وادا، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دروست بوبێت چونكه‌ له‌ئێستادا كاتژمێره‌كانی به‌ركه‌وتنی خۆر به‌ زه‌وی زۆر زیادی كردوه‌.

پسپۆڕان ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بۆ خۆپاراستن له‌ تیشكی خۆر جلوبه‌رگی قۆڵ درێژ بپۆشن، بچنه‌ شوێنی سێبه‌ر به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاویندا، چونكه‌ تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ی‌ نابینرێت و هه‌ستی پێناكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش هه‌یه‌ كه‌ خۆر ئاوا بووه‌.


PM:08:32:30/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌