‌هه‌نگاوه‌كانی ڕێگریكردن له‌ گانگرینی قاچ بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە

وێستگە ستایل-

گانگرینی قاچ یان ڕەشبوونەوە و مردنی شانە زیندووەکانی قاچ بەهۆی چەند هۆکار و نەخۆشیەکەوە ڕووەدات یەکێک لەو نەخۆشیانەش نەخۆشی درێژخایەنی شەکرەیە ، بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا هۆکارە بۆ دروستبوونی کێشە لە دەمارەکان و لولە خوێنەکانی لەش بەتایبەت لە پەلەکانی خوارەوەی لەش و قاچ کە وا دەکات بڕێکی کەمتر خوێن و ماددە خۆراکیەکان بگات بە قاچ ئەمەش هۆکارە بۆ ئاوسان و سوربونەوە و سڕبوون و وشک بوونی قاچ ئەم وشکبوونەش ئەبێتە هۆی شینبوونەوە و ڕەشبوونەوە و مردنی شانە و خانەکانی بەتەواوی و دروست بوونی ئازارێکی زۆر ئەمە لە کاتێکدا لە سەرەتادا هەست بە هیچ ئازارێک ناکرێت ئەمەش هۆکارە بۆ ئەو لەناوچوونە خێرای قاچەکان . 

لەبەر ئەوە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بدات بۆ ڕێگری کردن لەم حاڵەتە :
1- کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی شەکرەکەت
2- ڕۆژانە سەیرکردن و پشکنینی قاچ و نێوان پەنجەکان 
3- پاک ڕاگرتن و شۆردنی قاچەکان بە ئاوی گەرم لەبەر ئەوەی ساردبوون و تەزینی قاچ هۆکارە بۆ کەمتر تێپەڕبوونی خوێن بەو شوێنەدا .
4- لەپێکردنی پێڵاوی تایبەت و نەرم 
5- بەکارهێنانی کرێمی دژە بەکتریا و شێدارکردنەوەی قاچەکان 
6- کێشی تەندروست : کێشی زۆر و قەڵەوی هۆکارە بۆ زووتر دروست بوونی برین لەهەمان کاتدا کەمی کێش و کەمبوونی ڤایتامینەکان هۆکارێکی ترە لەبەر ئەم هۆکارە هەوڵبدە کێشت بالانس بکەی 
7- وازهێنان لە جگەرە کێشان کە هۆکارە بۆ تێکشکان ولەناو چونی لولە خوێنەکان
8- لە هەبوونی هەر کێشەیەک و برینێک ئاگادارکردنەوەی دکتۆری پسپۆڕو سەردانکردنیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.


PM:07:12:28/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌