زۆرێك له ئه‌ڵمانیه‌كان به‌ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه ده‌ناڵێنن
وێستگە ستایل-
داتایه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه چاره‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و له ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن هه‌تا 70 ساڵیدان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كجار له ژیانیاندا توشی خه‌مۆكی بوون، %20 یان به به‌رده‌وامی له خه‌مۆكیدان.
دامه‌زراوه‌ی ئه‌ڵمانی تایبه‌ت به هاوكاری چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و ڕێگری كردن له خۆكوشتن ئاماژه‌ی بۆ باوترین سێ نیشانه كردوه كه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا زۆر باوه كه توشی خه‌مۆكی بوون:
1- له‌ده‌ستدانی گرنگیدان به شته‌كانی ده‌وروبه‌ر و خۆشییه‌كانی ژیان.
2-خه‌مۆكی.
3-نه‌بوونی ئاره‌زوو بۆ هیچ بابه‌تێك.
له‌گه‌ڵیدا كه‌سی توشبوو ئه‌م نیشانانه‌ی هه‌یه:
1-تێكچوونی نوستن
2-بیرۆكه‌ی خۆكوژی
3-نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن
خه‌مۆكی یه‌كێكه له‌و گرفته ده‌رونیه مه‌ترسیدارانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و ڕه‌فتاری كه‌سی نوشبوو ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به نیشانه‌كانی ده‌كرێت به ده‌رمان چاره‌سه‌ر بكرێت.
PM:08:50:27/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه