چهند ڕێنماییهك بۆ ئهو كهسانهی نەشتەرگەری لەوزەتێنیان كردوه
وێستگە ستایل-
هەندێک کەس بەدەست هەوکردنی بەردەوامی لەوزەتەین دەناڵێنن و لەم حاڵەتانەدا پزیشک ئامۆژگارییان دەکات کە لەوزەتێنەکان بە نەشتەرگەری لاببرێن بۆ ئەوەی دواتر کێشەی تەندروستی زیاتریان بۆ دروست نەبێت، دکتۆر محمد پزیشكی نەشتەرگەری و نوخۆشیەکانی قوڕگ و لوووت و گوێ و جوانکاری لووت و گوێ لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری باسكردوه.
ڕێنمایەکان دوای نەشتەرگەری لەوزەتێن
زۆر ڕێنمایی هەن کە بەشدارن لە خێراکردنی چاکبوونەوە پاش نەشتەرگەری لەوزەتێن و لە گرنگترین و دیارترین ڕێگاکان کە چاکبوونەوە لە نەشتەرگەری لەوزەتێن خێراتر دەکەن ئەمانەی خوارەوەن:
1-ڕێنماییەکانی پزیشک جێبەجێ بکە:
وەک خواردنی دەرمانی دژە زیندەیی و دەرمانی ئازارشکێن، بەو پێیەی دژە زیندەیی یارمەتی چاکبوونەوەی قورگ دەدات بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی هەوکردن، هەروەها ئەگەری کێشەی هەناسەدان کەمدەکاتەوە.
2-بڕێکی زۆر شلەمەنی بخۆرەوە:
چونکە ووشکبوونەوەی دەم ڕەنگە ببێتە هۆی ئازار و هەوکردنی زیاتر، بۆیە بڕێکی زۆر شلەمەنی بخۆرەوە چونکە شلەمەنی ووشکبوونەوەی دەم کەمدەکاتەوە.
3-خواردنی خۆراکی سووک:
واتە ئەو خواردنانەی کە قووتدانیان ئاسانە، وەک: خواردنی کوڵاو وەک پەتاتە، هەروەها شۆربا و ماست و جەلی.
4-جوینی بنێشت:
ئەمەش یارمەتی جوڵەی دەم و ماسولکەکانی قوڕگ دەدات
5-هەنگوین بخۆ:
باشتر وایە لە ڕۆژانی دوای نەشتەرگەری بە بەردەوامی هەنگوین بخۆیت چونکە یارمەتی چاکبوونەوەی برینەکە و کەمکردنەوەی ئازار دەدات.
6-خواردنی ئایس کرێم
7-پارچە سەهۆڵێک بخەرە سەر مل، کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی ئاوسان و دابینکردنی ئاسوودەیی بۆ نەخۆشەکە.
نەشتەرگەری لەوزەتێن کەی ئەنجامدەدرێت ؟
هەوکردنی لەوزەتێن بریتیە لە هەوکردنی هەردوو ئاڵووەکانی سەرەوەی قورگ ، ونیشانەکانی بریتیین لە قورگ ئێشە، تا، زەحمەت قوتدانی خواردن، وە ئەگەر چارەسەرنەکرێت، ئاڵۆزتر دەبێت و ناڕەحەتی بۆ نەخۆشەکە دروست دەکات.
AM:11:26:26/11/2024
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه