‌پسپۆڕێك: ئالوده‌بوون به‌ خواردنی ته‌واوكاری خۆراكی مه‌ترسیداره‌

وێستگە ستایل-

پسپۆڕی بواری خۆراك" نیكۆل ئه‌ندرۆز" پسپۆڕی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن، مه‌ترسی خواردنی ته‌واوكاری خۆراكی باسده‌كات و ئاگایی ده‌دات له‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌.

له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ ئه‌م پسپۆڕه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ وه‌رگرتنی بڕێكی زۆر له‌ ڤیتامینه‌كان زیانی هه‌یه‌ و هۆكاره‌ بۆ شیبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی جه‌سته‌ و مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت"ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پاش توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ مه‌ترسی دوباره‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی‌ وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌ له‌ جه‌سته‌یاندا به‌هۆكاری بۆماوه‌ی‌، زۆرێك له‌م كه‌سانه‌ش ده‌بنه‌ قوربانی به‌كارهێنانی ته‌واوكاری خۆراكی و به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانیه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ئاستی ژه‌هراوی بوون، به‌ڵام ئه‌مه‌ دروست نابێت له‌ ئه‌نجامی خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین"

دكتۆر ئه‌ندرۆز ئاگای ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشی شێرپه‌نجه‌ بوون و چاكبونه‌ته‌وه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنی ته‌واوكاری خۆراكی به‌شێوه‌یه‌ك زیادده‌ ڕه‌وی تیادا نه‌كه‌ن و ته‌نها ئه‌و ته‌واوكاره‌ خۆراكیانه‌ وه‌ربگرن كه‌ جه‌سته‌یان پێویستیه‌تی ئه‌ویش پاش پشكنینی تاقیگه‌ی‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.


PM:08:34:24/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌