نیشانەکانی توشبوون بهنەخۆشی ڕەبۆ
وێستگە ستایل-
ڕەبۆ حاڵەتێکە کە بۆری هەوای سییەکان دەئاوسێت و تەسک دەبێتەوە و لینجایی زیاتر دروست دەکات، ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی کۆکین، قورسبوونی هەناسەدان، خیزەی سنگ لەکاتی هەناسەدانەوە و هەناسەبڕکێ،نەخۆشی ڕەبۆ چارەسەری بنهبڕی نییه بەڵام دەکرێت نیشانەکانی کۆنتڕۆڵ بکرێن و نیشانەکانی ڕەبۆ لە سوکەوە بۆ توند، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتر دەگۆڕێت.
نیشانە سەرەتایەکانی ڕەبۆ:
1- هەناسە تەنگی
2- ئازاری سنگ.
3- ناتەواوی خەو بەهۆی هەناسەتەنگیەوە.
4- دەنگی فیکە لێدان لەکاتی هەناسەدان یان هەڵکێشاندا.
5- کۆکەیەکی بەردەوام لەگەڵ لوت ئاودەکات ، بە تایبەتی کاتێک تووشی هەوکردنی سیەکان بە ڤایرۆسی دەبێت.
نیشانە توندکانی ڕەبۆ:
1- زۆربوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
2- هەناسەدان زۆر بە قورسی
3- بە ڕێژەیەکی زیاتر پێویستی بە دەرمانەکانی ڕەبۆ دەبێت.
PM:07:17:24/11/2024
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه