‌هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌م كاته‌دا نان ده‌خۆن

وێستگە ستایل-

پزیشكه‌كان ئاگای ده‌ده‌نه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت كێشی له‌شیان دابه‌زێنن باشتر وایه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی ژه‌مه‌كان پاش خۆرئاوابوون.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆی كه‌ته‌لۆنیا و زانكۆی كۆلۆمبیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ خواردنی ژه‌مێك له‌ ئێواراندا ڕێگری ده‌كات له‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ ئاستی شه‌كر ڕێكبخات.

دكتۆره‌ دیانا دیاز یه‌كێكه‌ له‌ به‌شداربوه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت" توانای جه‌سته‌ بۆ گۆڕینی گلوكۆز له‌ شه‌واندا دیاری كراوه‌، چونكه‌ ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین داده‌به‌زێت و ئه‌و خانانه‌ی‌ تایبه‌تن به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌و كاته‌دا هه‌ستیاریان كه‌م ده‌بێته‌وه‌"

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری"خۆراك و شه‌كره‌" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش به‌شداریان كردوه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50-75 ساڵدا بووه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زۆرترین بڕی خواردن ده‌خۆن پاش كاتژمێر 5 ی ئێواره‌ ئاستی گلوكۆز له‌ خوێنیاندا به‌رز ده‌بێت، به‌هۆیه‌وه‌ گرفت له‌ ئاستی شه‌كری خوێنیان دروست ده‌بێت.


PM:08:30:23/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 6052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌