نیشانه و چارهسهری گرێی شێرپهنجهی مێشك
وێستگە ستایل-
نزیکەی 120 جۆری گرێ و کیسی مێشک هەن، هەموو گرێیەکانی مێشکیش شێرپەنجەیی نین، بەڵکو بەشێکی زۆریان گریێ خاوێنن و دەکرێت بە نەشتەرگەری لاببرێن، هەندێکیشیان گرێی شێرپەنجەیین، هەندێکی دیکەیان دەکرێت گۆڕانکارییان بەسەردابێت و ببنە شێرپەنجەیی، دكتۆر خاوەند پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتری باسكردوه.
نیشانەکانی گرێی مێشک بە هۆی زیادبوونی پەستانی ناو مێشک و بە گوێرەی شوێنی گرێکە پەیدادەبن.
نیشانەکانی زیادبوونی پەستانی مێشک ئەمانەن؛
1- سەرئێشە
2- رشانەوە
3- تێکچوونی باری هۆشداری
باوترین گرێی شێرپەنجەیی مێشک لە هەموو تەمەنەکان بریتییە لە گواستنەوەی شێرپەنجەی سییەکان و شێرپەنجەی مەمک بۆ مێشک.
رێگەکانی چارەسەر بۆ گرێیە شێرپەنجەییەکانی مێشک
1- نەشتەرگەری کردنەوەی کاسەی سەر
2-نەشتەرگەری لەڕێگەی نازوورەوە (زیاتر بۆ گرێکانی بنکەی سەر)
3-چارەسەری کیمیایی
4-چارەسەری بە تیشک
تێبینی: نەشتەرگەری بە رێگەی نازوورەوە بەراورد بە نەشتەرگەریی کردنەوەی کاسەی سەر
1- ئاڵۆزییەکانی کەمترن
2- نەخۆش ماوەیەکی کەمتر لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە
3- مەترسیی خوێنبەربوونی مێشک کەمترە
4- مەترسیی هەوکردنی دوای نەشتەرگەری کەمترە
5- کاتێکی کەمتری پێویستە
PM:07:35:23/11/2024
ئهم بابهته 568
جار خوێنراوهتهوه