نەشتەرگەری ویپڵ چییه؟
وێستگە ستایل-
پەنکریاس ئەندامێکی گرنگی جەستەیە کە بەھۆی ئەو ڕژێنانەی دەریدەکات چەندین کرداری گرنگ ئەنجامدەدات، وەک یارمەتیدانی کرداری هەرس و ڕێکخستنی شەکری خوێن.
ئەم ئەندامە دەکەوێتە پشتەوەی گەدە. وەک هەر ئەندامێکی تر ئەکرێ پەنکریاسیش تووشی شێرپەنجە و نەخۆشی جۆراو جۆر ببێت، نەشتەرگەری ویپڵ په‌یوه‌ندی چییه به‌م ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌وه؟ له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر حه‌بیب پزیشكی نه‌خۆشی هه‌ناوی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"کاتێک کە پەنکریاس تووشی گرێی شێرپەنجەیی دەبێت، یەکێک لە بژاردەکان بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ویپڵ."
ده‌شڵێت"ویپڵ بریتییە لە نەشتەرگەری لابردنی سەری پەنکریاس و سەرەتای ڕیخۆڵە باریکە و زراو و جۆگەلەکانی زەرداو، ئەم نەشتەرگەرییە نەشتەرگەرییەکی قورس و ئاڵۆزە هەر بۆیە پێویستە لەلایەن دکتۆر و ستافی شارەزاوە ئەنجام بدرێت."
PM:07:23:21/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه