‌‎هۆكاره‌كانی ئاوسانی دەست و قاچەکان لە ماوەی دووگیانیدا

وێستگە ستایل-

ئاوسانی دەست و قاچەکان لەماوەی دووگیانیدا بەتایبەتی لە سێ مانگی سێیەمدا حاڵەتێکی باوە و بە زۆری بەهۆی کۆبوونەوەی شلە و زیادبوونی فشاری منداڵدانی گەشەسەندوویە لەسەر لوولە خوێنەکان کە کاریگەری لەسەر ڕۆیشتنی خوێن ئەبێت و دەبێتە هۆی کۆبونەوەی شلە لە کۆتاییەکانی لەشدا وەک دەست و قاچ، ‎دكتۆرە هودا پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی‌ هۆكاره‌كانی ئه‌محاڵه‌ته‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

‎هۆکارەکان:
‎1ـ زیادبوونی قەبارەی خوێن:
‎خوێنی زیاتر پێویستە بۆ پشتگیریکردنی کۆرپەی گەشەسەندوو ئەمەش ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلە. 
‎2ـ گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان:
‎هۆڕمۆنەکانی دووگیانی ئەبنە هۆی خاوبوونەوەی دیواری لوولە خوێنەکان ئەمەش ئەبێتە هۆی ئاوسان.
‎3ـ فشاری منداڵدان:
‎فراوان بوونی منداڵدان فشار ئەخاتە سەر لوولە خوێنەکان و بەمەش گەڕانەوەی خوێن لە قاچەکانەوە کەم دەکاتەوە و ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلە.


‎کۆمەڵێك ئامۆژگاری بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی دەست و قاچەکان لە ماوەی دووگیانیدا.
1- بەرزکردنەوە:لەکاتی دانیشتندا پێیەکانت بەرز بکەوە.
‎2ـ خۆ بەدوور گرتن لە وەستانی زۆر
‎3- ئاوی پێویست بخۆرەوە 
‎خواردنەوەی ئاوی پێویست یارمەتی کەمکردنەوەی کۆبونەوەی شلە ئەدات
‎4-گۆرەوی پاڵەپەستۆ لەپێ بکە،دەبێتە هۆی باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن و ئاوسان کەم دەکەنەوە. 
‎5ـ وەرزش کردن 
‎6ـ سنووردار کردنی خواردنی خوێ
لەکاتی هەبوونی ئاوسانی کەم ئاساییە بەڵام لە کاتی ئاوسانێکی زۆر و کتوپڕ پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت چونکە لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار.


PM:07:18:21/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌