‌ئه‌مه‌ریكا: یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌ جۆرێك له‌ ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموون ڕاگه‌یه‌ندرا

وێستگە ستایل-

سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێیان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ زنجیره‌یه‌كی لاوه‌كی له‌ ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموون له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بڵاوبۆته‌وه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م توشبوونه‌ به‌و جۆره‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌دا هاتوه‌" ئه‌و هاوڵاتیه‌ی‌ توشی ئه‌م جۆره‌ی‌ ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموون بووه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فه‌ریقا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌م دواییانه‌، و پاش گه‌یشتنه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌م ده‌ستیكردوه‌ به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر پاش ئه‌وه‌ وه‌ستێنراوه‌، له‌وكاته‌وه‌ی‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ره‌نیتن كراوه‌ "

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی مانگی 11 ی ئه‌مساڵ بابه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموونی ڕاگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ پێشوشدا ئه‌م ڕێكخراوه‌ "په‌تای ئێكس"كه‌ پێشتر ئاگای له‌باره‌ی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ ده‌درا و باس له‌وه‌ ده‌كرا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له‌جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و ملیۆنه‌ها توشبوو و گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆیه‌وه‌ تۆمار ده‌كرێت مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هه‌مان ئه‌و په‌تایه‌ بێك كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌.

زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ ئاوڵه‌ی‌ مه‌یموون وایكردوه‌ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی حاڵه‌تی كتوپڕی گشتی ڕاگه‌یاند به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ترس و دڵه‌ڕاوكێی دروستكرد له‌جیهاندا.


PM:10:44:17/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل