نیشانه‌كانی توشبوون به هه‌وكردنی گه‌ده
وێستگە ستایل-
دكتۆره لاریسا پسپۆڕی خۆراكه باس له باوترین نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كات له‌ناو هاوڵاتیان بڵاوه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا له گه‌نج و به‌ته‌مه‌ن.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پزیشكه" هه‌وكردنی گه‌ده جۆرێك هه‌وكردنه له دیواری گه‌ده‌دا ڕوده‌دات زۆرجار ئه‌مه له په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی گه‌ده‌دا دروست ده‌بێت، ئه‌كرێت له یه‌كه‌م جاردا حاڵه‌ته‌كه توند بێت یان ببێته نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له‌كاتی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی یان دوباره توشبوونه‌وه پاش چاكبونه‌وه"
باوترین هۆكاره‌كانی توشبوون به هه‌وكردنی گه‌ده" به‌دخۆراكی و خواردنی خۆراكی گه‌رم و زۆر سارد یان خواردنی خۆراك به‌خێرایی و باش نه‌جوینی، هاوكات خواردنی خۆراكی گه‌رم و سوێر و كێشانی جگه‌ره و جوینی بنێشت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی مه‌ترسی توشبوون به هه‌وكردنی گه‌ده زیاد ده‌كات"
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات باوترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌ستكردنه به ئازارێكی توند هاوشێوه‌ی كونكردن به‌تایبه‌ت له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سه‌كه توشی ڕشانه‌وه و هێڵنجدان و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و قڕقێنه‌ی بره‌ده‌وام و دوباره و هه‌ستكردن به زوو تێربوون و قورسی گه‌ده و ناخۆشی بۆنی ده‌م"
باشتر وایه له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م نیشانانه زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ پشكنین و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و له‌هه‌ندێك جۆری خواردن دوور بكه‌وێته‌وه، ڕۆژانه 4-5 ژه‌م بخورێت و دوور بكه‌ونه‌وه له‌خواردنی ژه‌می سارد و گه‌رم و قاوه و شۆكۆلاته و به‌هارات و خواردنی چه‌ور و سوره‌وكراو و ژه‌می خێرا.
PM:10:06:17/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه