ئەگەر پلانی دووگیانیت هەیە ئەم کارانە ئەنجام بدە
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان ڕێنمای خانمان ده‌كه‌ن پلانی تایبه‌تیان هه‌بێت له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا، له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆرە تاڤان پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون ڕێنمای ئه‌و خانمانه ده‌كات كه پلانی دووگیانیان هه‌یه باشتره ئه‌م كارانه بكه‌ن.
یەکەم: کاتیك بۆ سەردانیکردنی پزیشکی ژنان و مناڵبون دابنێ بۆ ئەوەی ئەم کارانەت بۆ بکات :
1-بەسەراچونەوەی حاڵەتی تەندروستی خانمەکە
2-دڵنیابونەوە لەوەی ڤاکسینەکان بەشێوەیەکی ڕێك و پێک بەکارهاتون
3-بەسەراچونەوەی هەر دەرمانێک کە خانمەکە هەیەتی یاخود خواردویەتی بۆ ئەوەی بۆی ڕێكبخرێتەوە
4-پشکنینی پێویست ئەنجام دەدات بۆ خانمەکە
دووەم: بەپێی ڕێنمایی پزیشک دەستدەکرێت بە خواردنی ڤیتامیناتی پێویست و فۆلیک ئەسید، باشترە سی مانگی پێش دووگیانی دەستبکرێت بە خواردنی ڤیتامیناتی دووگیانی و فۆلیک ئەسید.
سێێەم: گۆڕینی ستایلی ژیان بەرەو حاڵەتێکی تەندروستتر وەکو
1-خواردنی هەمەچەشنە و بەسود
2-وەرزش و جوڵە زیاتر لە جاران
3-وازهێنان لە جەگەرکێشان ئەگەر خانمێک جگەرەکێش بێت
4-دوورکەوتنەوە لە ئەلکهوڵ
5-کەمکردنەوەی کافایین
PM:09:04:17/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوه‌ته‌وه