‌گه‌رما هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ؟

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ به‌رزی پله‌كانی گه‌رما هۆكاره‌ بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ لێدانه‌كانی دڵه‌وه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ شه‌پۆله‌كانی گه‌رما مه‌ترسی له‌رزینی گوێچكه‌له‌كانی دڵ زیاد ده‌كات ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لێدانه‌كانی دڵ ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ خۆی دڵی ته‌ندروست نه‌بێت.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ دوو هه‌زار هاوڵاتی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌ ئامێرێكی تایبه‌ت له‌ دڵیاندا چاندراوه‌، بۆ چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی دڵی به‌شداربوه‌كه‌ به‌ به‌رده‌وامی، زۆرێك له‌ به‌شداربوه‌كان گرفتی كێشی زیادده‌ و لاوازی ماسولكه‌ی‌ دڵیان هه‌بووه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رما 39 پله‌ بێت مه‌ترسی توشبوون به‌ له‌رزینی گوێچكه‌له‌ی‌ دڵ زیاد ده‌بێت به‌راورد به‌و كاته‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما 5-8 پله‌یه‌، هاوكات مه‌ترسی توشبوون به‌م حاڵه‌ته‌ زیاتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما بگاته‌ 40-41 پله‌ی سه‌دی.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ دڵی ئه‌مه‌ریكی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌رزینی گوێچكه‌له‌ی‌ دڵ له‌نێوان كاتژمێر 12 ی شه‌و بۆ 7 ی به‌یانی كه‌متر ڕوده‌دات به‌راورد به‌ كاتژمێره‌كانی كاركردنی ئاسایی له‌ 8 ی به‌یانی هه‌تا 5 ی ئێواره‌، ڕۆژانی كاركردن ئه‌م حاڵه‌ته‌ زیاتر ده‌بێت به‌راورد به‌ڕۆژانی پشوو.


PM:08:34:16/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌