‌هۆكار و نیشانه‌كانی شێرپەنجەی گورچیلە و چارەسەرکردنی

وێستگە ستایل-

شێرپەنجەی گورچیلە بریتییە لە گەشەیەکی نائاسایی و کۆنترۆڵنەکراوی بەشێک لە خانەکانی ناو گورچیلە، دكتۆر ڕەوا پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پڕۆستات ونەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکارەکان:
1-بۆماوەی و خێزانی.
2-جگەرەکێشان
3-قەڵەوی
4-بەرزی پەستانی خوێن کۆنترۆڵ نەکراو.
5-سستی گورچیلەی درێژخایەن.
6-بەرکەوتەی ماددەی ژەهراوی دەبێت وەک ئاسبێستۆس یان کادمیۆم.

نیشانەکانی شێرپەنجەی گورچیلە:
لەسەرەتادا ، هیچ نیشانەیەکی ڕوونی نییە، بەڵام ئەگەر نیشانەکان دەرکەوتن ئەوە گرنگترین ئەم نیشانانە بریتین لە:

1-ئازاری بەردەوام لە کەلەکە یان بەشی خوارەوەی پشت.
2-ڕەنگی میزی تۆخ، بەهۆی بوونی خوێن لە میزدا.
3-نەمانی ئارەزووی خواردن ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کێش.
4-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و تا و زیادبوونی ئارەقەکردنەوە لە شەودا.
5-ماندوێتی بەردەوام
6-ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکانی مل.
7-هەناسە تەنگی

چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە:
چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە بەپێی قەبارەی وەرەمەکە و ڕادەی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەکە دەگۆڕدرێت، جۆرەکانی چارەسەر بریتیین لە:

1-چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گورچیلە بە نەشتەرگەری:نەشتەرگەری بۆ لابردنی وەرەمەکە یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی گورچیلە، و دابەشکراوە بەسەر دوو جۆردا:
▪️نەشتەرگەری بەشەکی بۆ لابردنی بەشە شێرپەنجەییەکەی گورچیلە
▪️نەشتەرگەری گورچیلە بۆ لابردنی گورچیلە بە تەواوی، کە تیایدا گورچیلە و ڕژێنی سەر گورچیلە و شانەکانی دەوروبەری لادەبرێن و هەروەها گرێ لیمفاوییەکانی دەوروبەری گورچیلە لادەبرێن. ئەمەش لە حاڵەتی گرێی گەورە یان ئەو گرێیانەی کە بۆ دەرەوەی گورچیلە بڵاوبوونەتەوە.

2-چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە بە تیشک: کە بریتییە لە ئاراستەکردنی تیشکێکی چڕ و وزەی بەرز لە سەرچاوەیەکی تیشکەوە بەرەو خانە شێرپەنجەییەکان.
 چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە بە بڕینی خوێن بۆ وەرەمە شێرپەنجەییەکان، کە دەبێتە هۆی لاوازی و بچووکبوونەوەی ئەو گرێیانە، بەزۆری لەو حاڵەتانەدا بەکاردەهێنرێت کە نەخۆشەکان ناتوانن بەرگەی نەشتەرگەری بگرن.


PM:07:52:16/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل