‌نه‌خۆشییه‌كی نادیاری مێشك له‌ كه‌نه‌دا بڵاوبۆته‌وه‌

وێستگە ستایل-

جۆرێك نه‌خۆشی نادیاری مێشك كه‌ توشی سه‌دان هاوڵاتی بوه‌ له‌ هه‌رێمی "نیو برۆنزویك" له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا وایكردوه‌ به‌رپرسانی ناوخۆی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ترساندوه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ وایكردوه‌ پسپۆڕان له‌ حكومه‌تی فیدرالی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بكه‌ن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی"نیو برۆنزویك" تایبه‌ت به‌ ئاژانسی گشتی كه‌نه‌دا داوای هاوكاری كردوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ نادیاره‌ی‌ توشی سه‌دان هاوڵاتی بوه‌ و تا ئێستا ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌وه‌ نازانرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ زۆرینه‌ی‌ توشبووان به‌م نه‌خۆشییه‌ پێشتر به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ستنیشان كراون.

ئه‌م به‌رپرسه‌ وتویه‌تی" ئێمه‌ پێویستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ته‌واوه‌تی هه‌یه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و هۆكاره‌ی‌ وایكردوه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌ توشی نه‌خۆشی ببن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا نایزانن و نادیاره‌ شێوازی ده‌ستنیشانكردن و دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی و هۆكاری توشبونه‌كه‌یه‌تی"

په‌یمانگای كه‌نه‌دی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی باسی له‌وه‌ كردوه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا 5 ملیۆن دۆلار خه‌رجكراوه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه‌ و ڕێگای چاره‌سه‌ر دیاری نه‌كراوه‌.

سه‌ره‌تای نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌ساڵی 2015 ه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچووكدا بڵاوبۆته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ گه‌شتۆته‌ زیاتر له‌ 200 كه‌س، به‌رده‌وام ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ زیادبوندایه‌. 


PM:07:39:16/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل