‌له‌پێناو ته‌ندروستی چاوه‌كانت ئه‌م جۆره‌ی‌ چه‌ره‌س بخۆ

وێستگە ستایل-

زاناكان له‌ زانكۆی تافتس ماساتشۆستس باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن خواردنی جۆرێكی دیاریكراو له‌ چه‌ره‌س به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی چاوه‌كان.

پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی 57 گرام بسته‌ بۆ سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی چاو زۆر به‌سوده‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ بڕێكی زۆر لۆتین له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌.

له‌پێكهاته‌ی‌ بسته‌دا مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ر هه‌یه‌ به‌ناوی لۆتین، توانای زیادكردنی چڕی بۆیه‌ی‌ ڕوناكی هه‌یه‌ له‌ چاوجا ئه‌وه‌ش یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری ڕوناكی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان و شاشه‌كان ده‌دات و تۆڕی چاو ده‌پارێزێت له‌ كاریگه‌ری چونه‌ ته‌مه‌ن.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ گۆڤاری"ده‌یلی ئێكسپرێس" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا پسپۆڕێكی زانستی ده‌مار به‌ناوی تامی ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ده‌ركه‌وتوه‌ بسته‌ ته‌نها جۆرێك چه‌ره‌سی به‌تام نییه‌ به‌ڵكو ڕۆژانه‌ خواردنی بڕێك له‌م جۆره‌ چه‌ره‌سه‌ یارمه‌تی پاراستنی چاو ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌ن"

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ 6 هه‌فته‌ بسته‌ ده‌خۆن چڕی په‌ڵه‌ی‌ ڕوناكی بۆیه‌ی‌ چاویان زیاتر چڕ بۆته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تی پاراستنی چاو ده‌دات له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ به‌هۆی چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ مرۆڤ توشی چاوی ده‌بێت، لۆتین ته‌نها له‌ بسته‌دا نییه‌ به‌ڵكو له‌ سه‌وزه‌ی‌ برۆكلی و سه‌وزه‌ی‌ گه‌ڵا سه‌وزه‌كاندا هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و ڕۆنه‌ی‌ له‌ بسته‌دا هه‌یه‌ یارمه‌تی مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ره‌كان ده‌دات به‌ ئاسانی له‌ جه‌سته‌دا بمژرێت و سوودی لێوه‌ربگیرێت.



PM:07:50:14/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل