هۆكاره‌كانی كه‌می ئاوی ده‌وری منداڵ له سكی دایكی‌دا
وێستگە ستایل-
ئاوی دەوری منداڵ (Amniotic Fluid) ئەو ئاوەیە کە دەوری مناڵی داوە و لە ئەنجامی هاوسەنگی ڕاگرتنێک لە نێوان میزکردنی مناڵەکە و خواردنەوەی ئاوەکە لەلایەن مناڵەکەوە بە بڕی گونجاو ئەمێنێتەوە، هەر گۆڕانێک لە میزکردنی مناڵەکە یان خواردنەوەی ئاوەکە ئەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ئاوە کەم ببێت یان زۆربێت، دكتۆرە هودا پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، له‌م بابه‌ته‌دا باس له هۆكاره‌كانی كه‌می ئاوی ده‌وری منداڵ له سكی دایكی ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"ئەگەر ئەم ئاوە کەم بێت ئەوا کاریگەری لەسەر گەشەی سنگی و جومگەکانی ئەبێت لەوانەیە جومگەکانی بەیەکەوە بنوسێن و لەوانەیە شکڵی دەم و چاوی ناڕێک بێت، لەبەر ئەوە کەمی ئەم ئاوە بۆ ڕێژەی نائاسایی گاریگەری خراپی ئەبێت لەسەر کۆرپە"
سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته دكتۆرە هودا ده‌ڵێت"هۆکاری کەمی ئەم ئاوە ئەوەیە کە مناڵەکە میزی پێناکرێ بەهۆی کێشی گورچیلەو ئەوانەی یان ئەو ئاوە لە شوێنێکەوە ئەڕوات بەهۆی ئەوەی کە خانمەکە ژانی ۆ دروست ببێت یان کون بوبێت و بەرەبەرە ئەو ئاوە بێتە خوارەوە یان وێڵاشەکە خوێنی باش بۆ مناڵەکە نابات و گەشەی مناڵەکە باش نییە لەبەر ئەوە ئاوی دەوری مناڵ کەم ئەبێتەوە"
PM:07:29:14/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوهتهوه