‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: نیوه‌ی‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ زیاتر له‌ 800 ملیۆن هاوڵاتی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن و ته‌مه‌نیان له‌ 30 ساڵ زیاتره‌ و هه‌تا ئێستا ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌  گۆڤاری"زه‌ لانسیت" له‌ ساڵی 2022 توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌گوێره‌ی‌ داتاكان تیایدا 828 ملیۆن هاوڵاتی كه‌ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵ زیاتر بووه‌ توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری یه‌ك و دووه‌م بوون، هاوكات 445 ملیۆن كه‌س ته‌مه‌نیان سه‌روو 30 ساڵه‌ هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌.

پێتشر داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردبوو زیاتر له‌ 422 ملیۆن هاوڵاتی توشی شه‌كره‌ بوون، ئه‌وه‌ش نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی شه‌كر ده‌بێت له‌ خوێندا و زیان به‌ ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و كۆئه‌ندامی ده‌مار و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌راورد به‌ ساڵی 1990 %7 بۆ % 14 زیادی كردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ناو وڵاتانی هه‌ژار و مامناوه‌ند له‌ڕوی ئابوریه‌وه‌.

له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ ئه‌فه‌ریقا تا ئێستا ته‌نها 5-10%  ی توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتوه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ نه‌گوازاوانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.


PM:06:57:14/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌