پسپۆڕێك زانیاری گرنگ له‌سه‌ر جۆره‌كانی زه‌یت ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
زه‌یت یه‌كێكه له‌و ماددانه‌ی له هه‌موو چێشتخانه‌یه‌ك هه‌یه و ناتوانرێت ده‌ستبه‌رداری ببین، زۆرینه‌یان زیانیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی.
ڕۆب هۆبسۆن پسپۆڕی خۆراكه و نوسه‌ری كتێبی "Unprocess Your Family Life" یه باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری زه‌یت باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ندێك جۆری زه‌یت سوودی هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك جۆری دیكه زیانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوه‌تی دروست نییه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت"هه‌ندێك جۆری زه‌یت سودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی دڵ و مێشك و هه‌ندێك جۆری دیكه مه‌ترسی توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
1-زه‌یتی گوێزی هندی، یه‌كێكه له‌و جۆرانه‌ی ترشی لۆریك ی تیادایه كه جۆرێكه له چه‌وری تێر، ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م جۆره زه‌یته هاوشێوه‌ی ئه‌و جۆرانه‌ی چه‌وری تێری تیادایه زیانبه‌خش نییه.
2- زه‌یتی زه‌یتون له جۆره باشه‌كه‌ی بژارده‌یه‌كی باشه و سودی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه، ده‌وڵه‌مه‌نده به‌چه‌وری تاكی ناتێر و پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر، سودی بۆ ته‌ندروستی دڵ هه‌یه به‌ڵام له‌كاتی گه‌رمكردنی شی ده‌بێته‌وه و هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشی دڵ.
3-زه‌یتی تۆوی كه‌تان و شێلم، ئه‌م دوحۆره به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون ده‌كه‌ن به‌ڵام نرخیان هه‌رزانتره، چه‌وری ناتێری تاكی ته‌ندروستی زۆر تیادایه، مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه، بۆ ته‌ندروستی به‌ڵام نابێت گه‌رم بكرێت چونكه شی ده‌بێته‌وه و ده‌بێته ژه‌هر.
4-زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه، ناوبانگێكی خراپی هه‌یه به‌هۆی هه‌بونی بڕێكی زۆر ئۆمیگا 6 ، و ئۆمیگا 3 ی كه‌م تیادایه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به گه‌رمكردن زیانێكی زۆری نابێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند به‌كاربێت.
PM:08:54:13/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه